هاڕوون ئه‌حمه‌د به باشترین یاریزانی كوردستان بۆ ساڵی 2020 دیاریكرا
له راپرسی كوردستان24، له نێوان 30 یاریزانی به‌ربژێر كه 14 هه‌زار 65 كه‌س به‌شدارییان كردووه، هاوڕوون ئه‌حمه‌د ناوه‌راستكاری یانه‌ی زاخۆ به زۆرترین ده‌نگ به باشترین یاریزانی كوردستان بۆ ساڵی 2020 دیاریكرا.
له ڕاپرسی كوردستان24 بۆ باشترین یاریزانی 2020 هاڕوون ئه‌حمه‌د توانی 6345 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت كه ده‌گاته رێژه‌ی 45%ـی ده‌نگه‌كان، نزیكترین ركابه‌ری شێروان كوردستان بوو كه 2056 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
هاڕوون ئه‌حمه‌د پێشتر له تیپی لاوانی یانه‌ی هه‌ڵۆ یاری كردووه، دواتر درێسی یانه‌كانی ئاكرێ و دهۆكی پۆشیوه، وه‌رزی رابردووش به‌هۆی ئاستبه‌رزی به فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی داڵكوردی سوێدی واژۆ كرد، به‌ڵام هاڕوون ئه‌حمه‌د به‌هۆكاری ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی فرۆكه‌خانه‌كان نه‌یتوانی كۆتایی ساڵی رابردوو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی داڵكورد بكات، بۆیه یانه سویدییه‌كه به‌شێوه‌ی خواستن بۆ یه‌ك وه‌رز هاوڕوون ئه‌حمه‌دی به یانه‌ی زاخۆ به‌خشی.
رێژەی دەنگەکانی باشترین یاریزانی 2020
1ـ هاڕوون ئەحمەد یاریزانی یانه‌ی زاخۆ (6345)
2ـ شێروان کوردستان یاریزانی پێشووی نه‌ورۆز و ئێستای هه‌ولێر (2056)
3ـ دیار عەلی یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز (1095)
4ـ سەرهەنگ موحسین یاریزانی پێشووی برایه‌تی و ئێستای ئه‌مانه‌ی به‌غدا (987)
5ـ ئەحمەد زێڕۆ یاریزانی یانه‌ی زاخۆ (956)
6ـ محەمەد سابیر یاریزانی یانه‌ی شێروانه (897)
7ـ عومەر محەمەد هێرشبه‌ری یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ (653)
8ـ ئارام قادر كاپتنی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان (345)