دوای زیاتر له 3 ساڵ یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی قه‌ته‌ری له سعودیه نیشته‌وه

K24 – واشنتن:
پاش ئه‌وه‌ی له مانگی 6ی ساڵی 2017 دا، وڵاتانی سعودیە، ئیماڕات، بەحرەین و میسر كۆی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتی قه‌ته‌ر ڕاگرت، هه‌موو جۆره گه‌مارۆیه‌كیان خسته‌سه‌ر قه‌ته‌ر و به پشتیوانی تیرۆر تاوانباریان كرد. ئه‌مه وای كرد كه قه‌ته‌ر پتر له وڵاتانی توركیا و ئێران نزیك ببێته‌وه كه له زۆر مه‌یداندا دژبه‌ری سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه فره چه‌شنه‌كانی سعوودیه و میسر و ئیمارات و به‌حرێنن.
هه‌فته‌ی رابردوو لە چوارچێوه‌ی کۆبوونەوەی لووتکەی ئەنجومەنی هاریكاری کەنداو، لەسەر لابردنی ئەو کۆتوبەندانەی سەپاندبوویان بەسەر قەتەردا، رێككه‌وتن.
دوای ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵ، به پشتیوانی و ده‌سپێشخه‌ری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره فڕۆکەیەکی سەر بە هێڵی ئاسمانی قەتەر لە دەوحەی پایتەختی وڵاته‌وه به‌ره‌و وڵاتی سعوودیه بفڕێ و له ریازی پێته‌خت بنیشێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان ئیمارات، بەحرەین و قه‌ته‌ر دیارینه‌كراوه، به‌ڵام ئیمارات و به‌حره‌ین رایانگەیاند ئاسمانی وڵاتەکانیان بەڕووی فڕۆکە قەتەڕییەکاندا كراونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی به‌نده‌كانی رێکكه‌وتنه‌كه، سنووری ئاسمانی، ئاوی و وشکایی ئه‌و وڵاتانە بەڕووی یەکترداکراوە دەبن و هاووڵاتیانیشیان بە ئازادی و به بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات ڤیزایان هه‌بێ، ده‌توانن بچنە هەر شەش وڵات و بازرگانی و هێنان و بردنی شتومه‌كیش رێگا پێدراو بوو.
بەڵام پاش ساڵی 2017 لەسەر داوای سعودیە، جگە لە کوەیت و عومان، هەموو ئەندامەکانی دیکە سنوورەکانیان بەڕووی قەتەر داخست و ئابڵۆقەی ئابووری و دیپلۆماسیان له‌هه‌مبه‌ر گرته‌به‌ر.
لە ساڵی 1981وه، 6 وڵاتی کەنداو پێکهاتوو لە سعودیە، ئیمارات، عوممان، کوەیت، قەتەر و بەحرەین، له چوارچێوه‌ی رێكخراوی به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، بۆ هه‌موو هاوکارییەکی سیاسیی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و هەرێمی رێككه‌وتن.