سعوودیە شارێك بەبێ دوانەئۆكسیدی كاربۆن دروست دەكات

گواستنەوەو بازاڕ و كارگەكان دەكەوێتە ژێرزەوی
شوێنی دروستكردنی شارەكە
شوێنی دروستكردنی شارەكە

K24 - ھەولێر

سعوودیە وەكو گەورەترین بەرھەمھێنەری نەوت لە جیھان، ھەوڵی ھەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داھات دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش شارێكی ژینگەیی و بەبێ دوانەئۆكسیدی كاربۆن بەناوی (زە لاین) بوونیات دەنێت.

شارەكە دەكەوێتە دووگەیەك لە باكووری رۆژئاوای سعوودیە و دەبێتە گەورەترین شار لە رووی پاراستنی ژینگە و سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی وەكو گواستنەوەو بازاڕ و كارگەكان دەكەوێتە ژێرزەوی.

لە چوارچێوەی پلانی ئابووری 2030ی سعوودیە كە ئامانج لێی ھەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی دەكاتە. محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە راگەیاند، پڕۆژەی شاری زە لاین جیاوازە بەجۆرێك رێژەی دوانەئۆكسیدی كاربۆن و ئۆتۆمبێل و شەقام دەكرێنە سفر، بۆ ئەم مەبەستەش 95% گرنگی بە سەوزایی دەدەرێت.

محەمەد بن سەلمان، ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆژەكە دەبێتە پاڵپشتییەكی باشی دارایی بۆ حكومەتی سعوودیە و سندووقی وەبەرھێنان، بەجۆرێك لەماوەی 10 ساڵی داھاتوو 500 ملیار دۆلار دەخاتە سەر داھات، تێچووی دروستكردنی پڕۆژەكەش 100 تاوەكو 200 ملیار دۆلارە.

شا محەمەد بن سەلمان جێنشینی شای سعوودیە، وەكو سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیای نیوم، پڕۆژەی (زە لاین)ی پێشكەشكرد و ئەوەشی خستەڕوو،  شارێكی ملیۆنی بەدرێژایی 170 كیلۆمەتر بوونیات دەنێن، لەو شارەدا پارێزگاری لە 95%ی سەوزایی دەكرێت، ژمارەی ئۆتۆمبێك دەبێتە سفر ،رێگەوبان دەبێتە سفر، ھەروەھا رێژەی دوانەئۆكسیدی كاربۆنیش دەبێتە سفر.