ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق 40 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، له ساڵی 2020 ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته 40 ملیۆن و 150 هه‌زار كه‌س، له‌كاتێكدا لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان رێژه‌ی ره‌گه‌زه‌كانی نێر و مێدا هه‌یه.
هه‌رچه‌ند تا ئێستا سه‌رژمێری بۆ ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق نه‌كراوه، به‌ڵام وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقدا ئاماژه‌ی پێدراوه، "دیاریكردنی ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای رێژه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتوان بووه، كه ده‌زگای ناوه‌ندی بۆ ئامار به‌پێی پێوه‌ره‌كانی ئاماری جیهانی پشتی پێ ده‌به‌ستێت، به‌وه‌ی كه رێژه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتوان له ساڵی 2020 له جیهان گه‌یشتووه‌ته‌وه 2.6%".
ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له ساڵی 2020 گه‌یشتووه‌ته 40 ملیۆن و 150 هه‌زار كه‌س، 50.5% له ره‌گه‌زی نێر و 49.5% له ره‌گه‌زی مێ".
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، "ته‌مه‌نی تویژی ده‌ستی كار و چلاكانی ئابووری ده‌كه‌وێته نێوان ته‌مه‌نی 15 بۆ 64 ساڵی، كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له نێوان تویژه‌كانی ته‌مه‌ن و رێژه‌ی 56.5%ی كۆی ژماره‌ی دانیشتوان پێكده‌هێنن، دواتریش تویژی منداڵان كه ته‌مه‌نیان له نێوان سفر بۆ 14 ساڵه، به پله‌ی دووه‌م دێن و رێژه‌كه‌ی پێكهاتووه له 40.4%، له‌كاتێكدا نزمترین رێژه خۆی له تویژی سه‌رووی ته‌مه‌ن 65 ساڵیدا ده‌بینێته‌وه، كه رێژه‌كه‌ی به 3.1% مه‌زه‌نده ده‌كرێت"
H.B