له مێرگه‌سۆر (13) هه‌زار مریشك له‌ناوچوون
K24 - هه‌ولێر:
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەیەکی پەلەوەر لەگوندی "هەربۆ"ی سەر بە قەزای مێرگەسۆر، (13) هەزار مریشك لەناوچوون، تیمەکانی بەرگری شارستانیی مێرگەسۆر و بلێ، توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام زیانی زۆری ماڵی لێکەوتەوە.
عەلی محه‌مه‌د سلێمان، خاوەنی کێڵگەکە بەکوردستان24ی راگەیاند، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام وای بۆدەچێت شۆرتی کارەبا بووبێت.
گوتیشی: "تێکڕای لەناوچوونی ئەو ژمارە زۆرەی مریشک بڕی زیانه‌كه (40) هه‌زار دۆلاره، زیانی زۆریش بەر شوێنی پڕۆژەکە کەوتووە".
د.ی