گه‌نجێكی هه‌ورامی دوای دۆزینه‌وه‌ی، بڕێكی زۆر پاره بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گه‌نجێكی هه‌ورامی له هه‌ڵه‌بجه دوای دۆزینه‌وه‌ی بڕێك پاره، له رێی ئه‌كاونته‌كه‌یه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، بڕێك پاره‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و كێ خۆی به خاوه‌نی ده‌زانێت با په‌یوه‌ندی پێوه‌بكات.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگادارییه‌كه‌ی، كه شه‌ش رۆژ له‌مه‌وبه‌ر داینابوو، خاوه‌نه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه و پاره‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
ئه‌و گه‌نجه ناوی یه‌حیایه و كوڕی شێخ بورهان محه‌ممه‌د غه‌ریب كه‌سایه‌تی ناوداری هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه‌یه.
یه‌حیا، كه برازای مامۆستای ئاینی دكتۆر عوسمان محه‌ممه‌د غه‌ریبه، بڕی (8.400) دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی و (380) هه‌زار دیناری عێراقی گه‌ڕانده‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
یه‌حیا كه به ره‌چه‌ڵه‌ك هه‌ورامییه و خه‌ڵكی گوندی "خه‌رپانی"ی ناوچه‌ی هه‌ورامانه، له لایه‌ن هاوڕێ و دۆسته‌كانییه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ستخۆشی و سووپاسی زۆری كراوه.