زه‌ریف، پۆمپیۆ به "بره‌ودان به درۆ" تۆمه‌تبار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، تارانی به هاوكاری سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی "قاعیده"ی تیرۆریست تۆمه‌تبار كرد، محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به "بره‌ودان به درۆ" وه‌ڵامی هاوتاكه‌ی دایه‌وه.
زه‌ریف له‌تویتێكدا گوتی: "به ئاماژه‌یه‌ك له كوباوه (هه‌ڵدانه‌وه‌ی نهێنی) به‌ره‌و ئێران و "قاعیده"، به‌ڕێز (ئێمه درۆ، فێڵ و دزی ده‌كه‌ین)، كۆتایی به ژیانی پیشه‌ییانه‌ی خۆی ده‌هێنێت، درۆی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه، كه ئاماژه‌یه بۆ جه‌نگ".
گوتیشی: "كه‌س به‌مه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێت، هه‌موو ئه‌و تیرۆریستانه‌ی (11ی سێپته‌مبه‌ر)، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بوون، هیچ كه‌سێكیان له ئێرانه‌وه نه‌هاتوون".
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، بەبێ ئەوەی وردەکاری و بەڵگەی تەواو بخاته روو، رایگه‌یاند، "قاعیدە ئێستا خانەخوێ و بنکەیەکی نوێی ھەیە، ئەویش کۆماری ئیسلامی ئێرانە".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی