بانکی جیهانی 246 ملیۆن دۆلار قەرز دەداتە لوبنان

دوو ساڵە لوبنان رووبەڕووی داكەوتنێكی بەرچاو لە یەدەگی نەختینەی بیانی بووەتەوە
دۆلار
دۆلار

K24 - ھەولێر

بانكی جیھانی رەزامەندی بە پێدانی بڕی  246  ملیۆن دۆلار قەرز بە لوبنان دەربڕی.

وەزارەتی دارایی لوبنان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیدا، بە مەبەستی پشتگیری تۆڕی ئاسایشی كۆمەڵایەتی لە لوبنان، بانكی جیھانی رەزامەندی دەربڕی بە پێدانی 246 ملیۆن دۆلاری ھاوكاری بە بەیرووت .

لە 10ـی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو، غازی وەزنی، وەزیری دارایی لە حكومەتی كاربەرێكەری لوبنان واژۆی لەسەر بڕگەكانی پرۆژەی رێككەوتنێك كرد و بەگوێرەی رێككەوتنەكە، ئەو قەرزە بۆ پارەداركردنی مانگانەی تاكەكان تەرخاندەكرێت لە بری پسوولەی خۆراك و ھەروەھا زیاتر ھاوكاریكردنی ھەژارەكان.

 لە ئۆكتۆبەری 2019ـەوە، لوبنان رووبەڕووی داكەوتنێكی بەرچاو لە یەدەگی نەختینەی بیانی بووەتەوە، كە ئەوەش ھاوكاتە لەگەڵ داكەوتنی بەرچاوی بەھای لیرە بەرامبەر بە دۆلار.