ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ھاوكاری ھەرێمی كوردستان دەكات

پێداویستیەکانی بەهێزکردنی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی دەكات
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان کرد، بۆ بەهێزکردنی هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە راگەیەندراوێكدا كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە ھەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەداوە، ئەم پێداویستیانە رێکخەری ئۆکسجین و پێوەری ئۆکسجین و ئامێری پاککردنەوەو بەدلەی خۆپارێزی و ئاوی موغەزی و هەروەها کەلوپەلی تریش لەخۆدەگرێت، کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش و پاراستنی کارمەندانی تەندروستی بەکاردێن.

رێوڕەسمی رادەستكردنی ئەو پێداویستیە تەندروستیانە بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو. لە وتەیەكدا رۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە ھەولێر گوتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شانازی بە پشتیوانییە بەخشندەکانی خۆیەوە بۆ هەوڵە جیهانیەکانی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە دەکات، بەو یارمەتیانەشمانەوە لێرە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا".