بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر بەڕێوەبەرایەتی قەزاكانی راسپارد
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر بەڕێوەبەرایەتی قەزاكانی راسپارد ئامادەكاری بكەن و بۆ كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان چاوەڕێی بڕیاری وەزارەت بكەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13/1/2021 ئەنجومەنی پەروەردەی ھەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان كۆبووەوە، بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر، كۆبوونەوەكە تایبەت بووە بە "دوای ده‌رچوونی بڕیاری كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان و چۆنیه‌تی خۆ ئاماده‌ركردن بۆ رێكخستنی ده‌وامی قوتابخانه‌كان و به‌تایبه‌ت له‌كاتی واده‌ی ئه‌زموونه‌كان به ئالیىه‌تێكی تازه كار له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ بكرێت كه له‌و ماوه‌یه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌وام له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن وه‌ستێندرابوو ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان خرانه‌ڕوو".
ئاماژە بەوەشكراوە، بەشدار عه‌بدولخالق بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر "به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی راسپارد هه‌رچی زووه به‌چڕی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان رێكبخه‌ن و چاوه‌ڕێی ده‌رچوونی بڕیاڕی وه‌زاه‌تی په‌روه‌رده ده‌بین".
ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و بڕیار لەبارەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان یان مانەوەیان بە داخراوەی بدات.