ئێران: یاداشته‌كه‌ی عێراق بۆ ده‌ستگیركردنی تره‌مپ دوای راوێژی چڕی تاران دەرچووە
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند، ئه‌و یاداشته‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ده‌رچووه، بۆ ده‌ستگیركردنی "دۆناڵد تره‌مپ"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دوای به‌داوادچوونێكی چڕی تاران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار دەرچووە.
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه له به‌غدا، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، یاداشتی ده‌ستگیركردنی بۆ "دۆناڵد تره‌مپ" ده‌ركرد، به تۆمه‌تی كوشتنی "ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس"، جێگری ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و یاوه‌ره‌كانی.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق، ئاماژه كراوه، "دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه، لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانی كوشتنی "موهه‌ندیس" و یاوه‌ره‌كانی له ئه‌ستۆگرت، به گوته‌ی كه‌سوكار و خێزانه‌كه‌ی، رێوشوێنی سه‌ره‌تایی لێكۆڵینه‌وه ته‌واو بووه و دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركردووه".
روونیشیكرده‌وه، "بڕیاره‌كه به‌پێی مادده‌ی (406) له یاسای سزادانی عێراقی دراوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی دیكه‌ی تاوانه‌كه، ئه‌گه‌ر عێراقی بن یان بیانی، ده‌ستنیشان بكرێن".
سه‌رچاوه: RT
د.ی