به ڤیدیۆ.. هه‌ڵكوتانه سه‌ر ئاماده‌ییه‌كی كوڕان له ناسرییه ببینه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئاماده‌ییه‌كی ناسرییه و به زه‌بری هێز و ئه‌شكه‌نجه‌دان قوتابییه‌كیان ده‌ستگیركرد.
یه‌كێك له قوتابییه‌كان ئه‌و دیمه‌نه‌ی به مۆبایله‌كه‌ی ده‌ستی تۆمار كردووه و بڵاوبوونه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌فتاره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی كردووه و داوایكردووه، تاوانباران به سزا بگه‌یه‌ندرێن.
شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ناسرییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا قه‌ده‌غه‌ی كردووه هیچ هێزێكی ئه‌منی بێ مۆڵه‌ت وبڕیای دادگا بچنه ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندنه‌وه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت چه‌كداره‌كان فێرخوازێك په‌لكێش ده‌كه‌ن و لێی ده‌ده‌ن، كه جانتای قوتابخانه‌ی به ده‌سته‌وه‌یه.