مێسی له نێوان ئه‌م 3 یانه چاره‌نووسی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه

سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا بۆچوونی جیاواز له باره‌ی چاره‌نووسی لیۆنێل مێسی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌شێكیان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن مێسی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بارسێلۆنا جێده‌هێڵێت.
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2005ـه‌وه یاری بۆ بارسێلۆنا ده‌كات و گرێبه‌سته‌كه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌واو ده‌بێت و هێشتا گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه و له ئێستاوه به‌بێ هیچ رێگرییه‌ك ده‌توانێت یانه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵبژێرێت.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: لیۆنێل مێسی ته‌نیا له‌م دوو ساڵه‌دا ده‌توانێت به ئاستێكی باش ده‌ربكه‌وێت، دڵنیاشه له‌وه‌ی له‌م كۆتایی ته‌مه‌نی یاریكردنی ناتوانێت ناسناوی تاكه‌كه‌سی و به كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ بارسا بباته‌وه، بۆیه له نێوان پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر سیتی خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و یانه‌یه‌كیان له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه هه‌ڵده‌بژێرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه مێسی له بارسێلۆنا ده‌مێنێته‌وه، نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا له گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی مێسی به 78 ملیۆن یۆرۆ پاداشت ده‌كات، به‌پێی گرێبه‌سته‌كه بارسا دوو پاداشت به مێسی ده‌دات، یه‌كه‌میان 39 ملیۆن یۆرۆیه كه پاداشتی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه، پاداشتی دووه‌میش هه‌ر 39 ملیۆن یۆرۆیه وه‌كو پاداشتێك كه تا كۆتایی كاروانی یاریكردنی له‌گه‌ڵ بارسا به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕه‌كه‌شی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه پێده‌درێت.
