ئێران: پێكوته ده‌كڕین
K24 – هه‌ولێر:
مه‌حموود واعزی، به‌ڕێوبه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، ده‌ستیانكردووه به دانووستان له‌گه‌ڵ رووسیا و چین بۆ كڕینی پێكوته‌ی كۆرۆنا و له‌گه‌ڵ "كوبا"ش كار بۆ درووستكردنی پێكوته ده‌كه‌ن.
واعزی گوتی: به‌رنامه‌ی "كوفاكس" (16) ملیۆن و (800) هه‌زار پێكوته‌ی بۆ ئێران ته‌رخان كردووه له به‌رامبه‌ر بڕی (52) ملیۆن یۆرۆ.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری ته‌ندرووستی و چاره‌سه‌ر و خوێندنی پزیشكی ئێران، سه‌عید نمه‌كی گوتی: له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ كوبا سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌م و سێیه‌می پێكوته‌ی كۆرۆناین.
پێشتر عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی ناچێته ژێر باری كڕینی پێكوته‌ی ئه‌مه‌ریكایی بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا.