له پارێزگای سه‌لاحه‌دین گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی پیاوماقووڵانی عێراق له پارێزگای سه‌لاحه‌دین، "تامی مه‌جمه‌عی" رایگه‌یاند، له ناحیه‌ی ئیسحاقییه‌ی سه‌ر به سه‌لاحه‌دین گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه.
گوتیشی: ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه رووفاتی (50) هاووڵاتی تێدایه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و قوربانیانه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و له ساڵانی رابردوودا بێ سه‌روشوێن كراوون و له‌و ناوچه‌یه خراونه‌ته گۆڕی به كۆمه‌ڵه‌وه.