به‌ریتانیا.. له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مڕۆ زۆرترین ژماره‌ی مردن به‌و په‌تایه تۆماركرا
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 564 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و په‌تایه تا ئێستا، زۆرترین ژماره‌ی مردنه كه به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا له‌و وڵاته تۆماركرابێت.
به‌گویره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا، له ماوه‌ی ئه‌و 24 كاتژمێره‌دا 47 هه‌زار و 525 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون له وڵاته‌كه‌یان تۆماركراون و تا ئێستا ژماره‌ی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه له به‌ریتانیا گه‌یشتووه‌ته‌وه 3 ملیۆن و 21 هه‌زار و 576 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 84 هه‌زار و 767 كه‌س به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندی وڵاتان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌ریتانیا له پله‌ی پێنجه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دایه، كه زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا لێیان تۆماركراوه.
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌ی كۆتاییدا كێرڤی چه‌كه‌ره‌كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیا خێرا بووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له 14ی مانگی رابردوو مات هانكۆك رایگه‌یاند، زانایانی به‌ریتانی زنجیره‌یه‌كی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایان له وڵاته‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا گوتی: زنجیره نوێیه‌كه به رێژه‌ی 70% له نه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و ڤایرۆسه مه‌ترسیدارتره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا رۆژی 8ی ئه‌م مانگه به به‌كارهینانی ئه‌و ڤاكسینه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیای ڤایزه‌ری ئه‌مه‌ریكی و بیونتكی ئه‌ڵمانییه‌وه دروستكراوه، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی كوتانی سه‌رانسه‌ری دژ به‌و ڤایرۆسه له وڵات كرد.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كانیش، تا ئێستا 2 ملیۆن 640 هه‌زار كه‌س له به‌ریتانیا پێكوته‌ی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B