له مه‌رزی "شوشمێ" باجی بێ بنه‌ما له شوفێران وه‌رده‌گیرێت
K24 - هه‌ولێر:
شۆفێرانی مەرزی "شۆشمێ" رۆژانە بڕی (5) هەزار دیناریان وەك کرێی گەراجی ئۆتۆمبیل لێ وەردەگریت، بەبێ ئەوەی هیچ گەراجێکیش لە مەرزەکەدا هەبیت، داهاتی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە، رۆژانە زیاتر لە (1) ملیۆن دینارە، جگە لە (5) هەزاری گەراجانە، (4) هەزاری دیکەیان لێ وەردەگیرێت، کە هیچ کام لە شوفێرەکان تا ئێستا نازانن ئەم (4) هەزارەش بۆچیە.
ئەمە حاڵی مەرزی شۆشمێ- تەوێڵەیە، هیچ شوێنێکی گونجاو نییە بۆئەوەی ئۆتۆمبێلەکانی لێ بوەستێنن، رۆژانە سەدان بارهەڵگر لەم مەرزەوە خۆراك و کەلوپەلی بیناسازی دێننە ناو خاکی هەرێمی کوردستانه‌وه، بەڵام تا ئێستا هیچ پارکێکی راگرتنی ئۆتۆمبێلیان نییە، كه‌چی پارەی راگرتنی ئۆتۆمبێلیشیان لێ وەردەگیرێت، "محه‌مه‌د" یەکێکە لە شوفێرەکانی مەرزی "شۆشمێ"، ئەو ماوەی (5) ساڵە لەم مەرزە هەموو رۆژێك بەناوی گەراجانە، (5) هەزار دیناری لێوەردەگیرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ گەراجێکیشی نەبینیوە، جگە لەوەی (4) هەزاری دیكه‌ی لێوەردەگیرێت، کە خۆشی نازانێت بۆچی لێی وەردەگیرێت.
محه‌مه‌دی شوفێر گوتی: "هیچ گه‌راجێكی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلمان نییه، كه ده‌چمه مه‌رز، له ده‌رگای یه‌كه‌مدا (5) هه‌زارمان لێوه‌رده‌گرن وه‌كو گه‌راجانه، (5) ساڵه به‌ڵێنیان داوه گه‌راجمان بۆ درووست بكه‌ن، به هیچ جۆرێك گه‌راج بوونی نییه، (10) مه‌تری دیكه ده‌چینه پێشه‌وه، (4) هه‌زاری دیكه‌مان لێوه‌رده‌گرن، تا ئێستا نازانم ئه‌وه‌یان بۆ چییه".
سه‌باره‌ت به نه‌بوونی گه‌راج و وه‌رگرتنی بڕه پاره‌یه‌ك به‌ناوی گه‌راجانه، حه‌مید بارام، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی بیاره گوتی: "تا ئێستا هیچ كه‌سێك به فه‌رمی ئه‌مه‌ی پێڕانه‌گه‌یاندووین، ئه‌وه‌ی هه‌یه، كۆمپانیایه‌ك گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ پارێزگا هه‌یه، بە نووسراوێك واژوو لە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و کۆمپانیایەك کراوە، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌راجێك درووست بكات و درووستیش كراوه".
رۆژانە زیاتر لە (100) بارهەڵگر لە مەرزی "شۆشمێ" بڕی (5) هەزار بۆ کرێی پارککردنی ئۆتۆمبێل و (4) هەزاری دیکە، کە هیچ کام لە شوفێرەکان نازانن بۆچی لێیان وەردەگریت، ئەو پارەیەی لە شوفێرەکان وەردەگیریت، کە (9) هەزار دەکات، رۆژانە بەگشتی (1) ملیۆن دینارە، کوردستان24 هه‌وڵی دا وێنەی ئەو گەراجە بگرین، کە رۆژانە پارەی پێ پەیدادەکرێت، بەڵام هیچ گەراجێکمان نەبینی، ئەوەی ئێستا روونبووه‌تەوە، تا ئێستا ئەو کۆمپانیایەی پارەی گەراجانە لەو شوفێرانە وەردەگرێت، تەنانەت یەك ئۆتۆمبێلیش لەو گەراجە نەوەستاوە، چونکە تا ئێستا گەراجەکە درووست نەکراوە، بەڵام پارەکەی خۆی وەردەگرێت.
د.ی