ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر جێگره‌وه‌ی موهه‌ندیسدا سه‌پاند

وه‌زاره‌ته‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، عه‌بدولعه‌زیز مه‌حمه‌داوی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌خرێته‌ لیستی سزادراوانه‌وه‌.
عه‌بدولعه‌زیز مه‌حمه‌داوی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی حه‌شدی شه‌عبی
عه‌بدولعه‌زیز مه‌حمه‌داوی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی حه‌شدی شه‌عبی

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا سه‌رۆك ئه‌ركانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق بخاته‌ لیستی سزاكانییه‌وه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، عه‌بدولعه‌زیز مه‌حمه‌داوی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌خرێته‌ لیستی سزادراوانه‌وه‌.

ئه‌م سزا سه‌پاندنه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، پێشتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق، فالح فه‌یاز خرایه‌ لیستی سزاكانی ئه‌مه‌ریكاوه‌.

مه‌حمه‌داوی به‌ جێگره‌وه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس داده‌نرێت، كه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، به‌ یاوه‌ری قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ كوژران.