لەمەودوا باج لە سەرجەم کۆمپانیاکانی بواری نەوت وەردەگیرێت

K24- هه‌ولێر:
ئەنجومەنی وەزیران بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی رێکخستنەوەی باج پەیڕەو و رێنمايی دەردەکات، بەپيێ ئەو پەیڕەوە کار بە وه‌رگرتنی باج و رێژەكه‌ی دەکات، به‌گویره‌ی داتایەك له‌كۆی 22 هەزار کۆمپانیا، كه لە هەرێمی کوردستان تۆماركراون، تەنها 16 هەزاریان مامەڵەیان بۆ پێدانی باج کردووه، دیاريش نیە لەو 16 هەزارە چەند كۆمپانیا باجیان داوە.
له‌وباره‌یه‌وه لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه، ته‌واوی ئه‌و 16 هه‌زار كۆمپانیایه باجیان به حكومه‌ت نه‌داوه كه مامه‌ڵه‌ی پێدانی باجیان كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وان داوایان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باج كردووه، له‌و باره‌یه‌وه داتا و زانیاری‌یان پێ بدات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له‌و 16 هه‌زار كۆمپانیایه چه‌ندیان باجیان به حكومه‌ت داوه، حكومه‌تیش له‌ڕێگه‌ی چه‌ند رێنماییه‌ك ئه‌و ریژه‌یه دیاری ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر پێدانی باج به حكومه‌ت له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه ساڵانه بێت، ئه‌وا پێویسته كۆمپانیاكان پابه‌ندی پێدانی ئه‌و ریژه‌یه بن، كه حكومه‌ت بۆیانی دیاریكردووه.
له‌كاتێكیشدا کۆمپانیاکانی بواری نەوت چ ئەوانەی لە بواری دەرهێنان، گواستنەوە و فرۆشتن كار ده‌كه‌ن، يان له کۆمپانیاکانی سیکوێرتی بواری نەوت کار دەکەن دەبێت باج بدەن، هه‌رچه‌نده داتایەکی ورد نییە، كه دەری بخات چەند کۆمپانیا لەو بوارەدا کار دەکەن و رێژی وەگرتنی باجەکەشیان چەند دەبێت، بۆیە نازانرێت له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و باجه‌وه چەند دەچێتە سەر داهاتی گشتی، گولیزار ره‌شید، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتیەکان ئاشكرایده‌كات، باج لە هەموو کۆمپانیاکان وەردەگیرێت و دەشڵیت: لە سەره‌تای کارکردنیان باج لە کۆمپانیا نەوتییەکان وەرنەدەگیرا، چونكه پێوست بوو لە هەرێمی کوردستان وبەرهێنان بکەن.
13 بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی باج لە کۆمپانیا گەورەکان، لە پێناو زیادکردنی داهات و چاکسازیە لە کەرتی باجدا، بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە جگە لە زیادکردنی داهات، سیستەمی باجیش لە هەرێمی کوردستان رێكدەخرێتەوە و ده‌بێته یەکێك لە سەرچاوەکانی داهات بۆ حكومه‌ت هه‌رێم.
H.B