سعودیه گه‌شتی بۆ ئێران و ژماره‌یه‌ك وڵات راگرت
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (13ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) هۆشداری دا، به‌بێ ره‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی گه‌شت بۆ (12) وڵات ئه‌نجام بده‌ن.
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، رایگەیاند، "هاووڵاتیان ئاگادار كراونه‌ته‌وه، بەبێ ره‌زامه‌ندی پێشوەختە لەلایەن کەسانی پەیوەندیدارەوە، گەشت بۆ ژمارەیەك وڵات ئەنجام نه‌دەن، لەوانە لیبیا، سووریا، لوبنان، یەمەن، ئێران، تورکیا، ئەرمینیا، سۆماڵ، كۆنگۆی دیموكراتی، ئەفغانستان، ڤەنزوێلا و بیلارووسیا، له‌گه‌ڵ هەر وڵاتێکی دیکە، کە هێشتا پەتاكه‌ی تێدا کۆنترۆڵ نەکراوە یان بڵاوبوونەوەی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا پشتڕاست کراوەتەوە".
ئەمەش دوای ئەوە دێت، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌و وه‌زاره‌ته، گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هاتنه ناوه‌وه‌ی، تا مانگی ئایاری داهاتوو وه‌ستاوه، "له پێناوی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و ناسه‌قامگیری باری ئه‌منی له ژماره‌یه‌ك وڵات و مه‌ترسییه‌كانی ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا"، بڕیاره‌كه دراوه.
لە بەیاننامەیەکدا هاتووه، "ئەو هاووڵاتیانەی له ده‌ره‌وه‌ن، یان رەنگە لە داهاتوودا لەم وڵاتانەدا بن، پێویسته بەپەلە خۆیان له باڵیۆزخانەکانی سعودیه تۆمار بکەن، ئەو کەسانەی نیازی گه‌شتیان هه‌یه بۆ ئەو وڵاتانەی رێگه‌پێدراون، پێویسته بە وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و دوور بن لەو ناوچانەی، کە ناسەقامگیریی تێدایه".
د.ی