بەشێکی دیكه‌ی پارەی گه‌نمی جوتیارانی ھەرێم رەوانەکرا

ئه‌و پاره‌یه‌ سبه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت
به‌شێكی دیكه‌ی پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێم گه‌یشت
به‌شێكی دیكه‌ی پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێم گه‌یشت

K24- دهۆك:

حكومه‌تی عێراق نزیكه‌ی 3 ملیار و 239 ملیۆن دیناری دیكه‌ی پاره‌ی جوتیارانی پارێزگای دهۆكی ره‌وانه‌ كرد و بڕیاره‌ سبه‌ی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی بكرێت.

نازم کۆچەر، بەرپرسی سایلۆی فەیدیێ بە کوردستان24ی راگەیاند، حکومەتی عێراق بڕی 3 ملیار و 239 ملیۆن دیاری جوتیارانی پارێزگای دهۆكی رەوانەکردووە و رادەستی بانکەکانی ئه‌و پارێزگایه‌ کراوە.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ھی گه‌نمی ساڵی 2020ی جوتیارانە و بڕیارە بەیانی سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌، کاتژمێر 10 بەسەر خاوەنەکانیاندا دابەش بکرێت.

H.B