دوای سزادانی "حه‌ربا سیاسییه‌كان" چاره‌نووسی حه‌شد ده‌كه‌وێته ده‌ست برێت ماكگۆڕك
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا دوای له‌یس خه‌زعه‌لی و قه‌یس خه‌زعه‌لی عه‌سائیب و ئه‌بو زه‌ینه‌ب لامی، سزای به‌سه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی فالح فه‌یازدا سه‌پاند و ئه‌مرۆش وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوی عه‌بدولعه‌زیز مه‌حمه‌داوی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك سزادراوێك بڵاوكرده‌وه. قسه له‌سه‌ر داهاتووی دامه‌زراوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێت و بۆچوونی ئه‌وه له ئارادایه ئه‌مه‌ریكا له رێی ئه‌و سزایانه‌وه ده‌یه‌وێت رێگه بۆ ناوبردنی حه‌شدی شه‌عبی به رێكخراوێكی تیرۆریستی خۆش بكات و هه‌ندێكی دیكه پێیان وایه به گه‌ڕانه‌وه‌ی برێت ماكگۆڕك بۆ سه‌ر شانۆی سیاسی ناوچه‌كه له‌وانه‌یه چاره‌نووسی حه‌شدی شه‌عبی بكه‌وێته ده‌ست ئه‌و و ئه‌سته‌مه ئه‌مه‌ریكا بیخاته لیستی تیرۆره‌وه.
جارێكی دیكه ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر چه‌ند گه‌وره به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبیدا سه‌پاند.
فه‌یاز حه‌رباییه
سزاكان هه‌ریه‌ك له فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و عه‌بدولعه‌زیز مه‌حمه‌داوی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی حه‌شدی شه‌عبی گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی حه‌شد به‌وه تۆمه‌تبار كراوون، كه پێشێلی مافی مرۆڤیان كردووه و له گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، فه‌یاز سه‌رپه‌رشتی تیپێكی كردووه كه سه‌دان خۆپیشانده‌ریان له 2019دا كوشتووه.
په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی نزیك پێی وایه، فه‌یاز وه‌ك "حه‌ربا"ی سیاسییه و ئه‌نگێزه‌یه‌كی زۆری هه‌یه بۆ به‌هێزبوون. "حه‌ربا" به‌و گیانداره ده‌وترێت كه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری ره‌نگی خۆی ده‌گۆڕێت.
ئه‌و په‌یمانگه‌یه نووسیویه‌تی: فه‌یاز فه‌رمانی كردبوو، فیشه‌ك و بۆمبی فرمێسك‌ڕێژ دژی خۆپیشانده‌ران به‌كار بهێنرێت.
پێشتریش، هه‌ریه‌ك له دووبراكان به ناوی قه‌یس و له‌یس خه‌زعه‌لی فه‌رمانده‌كانی عه‌سائیب و ئه‌بو زه‌ینه‌ب لامی فه‌رمانده له حزبوڵڵای عێراق خرابوونه لیستی سزادراوانه‌وه.
ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات
حه‌شد خاوه‌نی (160) هه‌زار چه‌كداره و ساڵانه له بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت (2.6) ملیار دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه.
خالید ئه‌لمفرجی، ئه‌ندامی نوێنه‌رانه و پێی وایه سزادانی فه‌یاز ره‌وشی عێراق ئاڵۆزتر ده‌كات.
مایك نایتس، شاره‌زا له كاروباری سه‌ربازی و ئه‌منی عێراق و ئێران و وڵاتانی كه‌نداو رای وایه، فه‌یاز باڵاترین به‌رپرسی عێراقه ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندبێت.
فه‌یاز له واشنتن بوو
كاتێك خۆپیشاندان له یه‌كی ئۆكتۆبه‌ری (2019) ده‌ستیپێكرد، فه‌یاز له ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی واشنتن.
له چواری ئۆكتۆبه‌ری ئه‌و ساڵه‌دا فه‌یاز گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌غدا و سه‌روكاری شانه‌یه‌كی ئێرانیی كرد بۆ سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ره‌كان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، "سه‌رسوڕمان"ی خۆی له‌و بڕیاره‌ی واشنتن ده‌ربڕیوه بۆ سزادانی فه‌یاز.
مونقز داغر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ توێژینه‌وه‌كان له عێراق، رای وایه، سزادانی فه‌یاز كتوپڕانه بوو. چونكه ئه‌و سه‌ردانی واشنتنی كردبوو، پۆستێكی ره‌سمی هه‌یه.
باڵه‌كانی ئێران له په‌لوپۆ ده‌خات
ره‌نا خالد، به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكار و سه‌رۆكی لێكۆڵه‌ران له مونته‌دای داڕشتنی سیاسه‌ته‌كان له له‌نده‌ن، گوتی: سزادانی ئێران له چوارچێوه‌ی مكوڕبوونی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكایه بۆ له‌په‌لوپۆخستنی باڵه‌كانی ئێران له عێراقدا.
ئه‌یاد ئه‌لعه‌ناز، توێژه‌ری سیاسی له باره‌ی عێراقه‌وه، پێی وایه، واشنتن ده‌یه‌وێت به ئێران بڵێت، چاودێری هه‌موو جووڵه‌یه‌كی ده‌كات و رێگره له به‌رده‌م پڕۆژه سیاسییه‌كه‌ی ئێران له ناوچه‌كه‌دا.
ره‌نا خالد، بڕوای وایه، باڵه‌كانی ئێران له عێراقدا رۆڵێكی دوولایه‌نه ده‌بینن. ئه‌و به "گرنگ" وه‌سفیكرد و گوتی: "له شه‌ڕی دژ به داعشدا، هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌موو لایه‌نه هه‌رێمایه‌تییه‌كانی دراوسێی عێراق هه‌بوو به تایبه‌تی ئێران".
عێراق به هاوپه‌یمانێكی گرنگی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له یه‌ك كاتدا هه‌ژمار ده‌كرێت. له نێوان (2014 - 2017) ئه‌مه‌ریكا زۆر هاوكاری عێراقی كردووه.
تاوانبارن
هیومه‌ن رایتس ۆچ، له راپۆرته‌كانیدا ئاشكرایكردووه، حه‌شد تاوانی دژ به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ئه‌نجامداوه، كه له ده‌ست داعش ده‌ریانهێنابوون، به‌ڵام حه‌شد شانازی به‌و به‌شداریكردنه‌ی له شه‌ڕی دژ به داعش ده‌كات.
ره‌نا خالد، گوتیشی: "هاوكێشه‌ی ئه‌منی له عێراق گۆڕاوه. ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو و دانووستانیان له‌گه‌ڵ ده‌كرد، ئێستا بوونه‌ته جێی مه‌ترسی".
گوتیشی: "ئه‌و لایه‌نانه هه‌ژموونی ئه‌منییان په‌ره‌ی سه‌ندووه. هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن بۆ لێدان و هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، ئه‌وان چه‌كیان بۆ سه‌ركوتكردن هه‌یه و چه‌كه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته".
له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوودا هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه دیپلۆماسییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا په‌ره‌یان سه‌ند.
ئه‌مه‌ریكا، كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا و عه‌سائیب و میلیشیاكانی دیكه‌ی ژێر چه‌تری حه‌شدی شه‌عبی به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه تۆمه‌تبار كرد.
ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت مو‌هه‌ندیسێكی دیكه درووست ببێت
سه‌رۆكی لێكۆڵه‌ران له مونته‌دای داڕشتنی سیاسه‌ته‌كان له له‌نده‌ن باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت كۆپییه‌كی نوێی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس له ناوچه‌كه درووست بن، بۆیه هه‌ر له ئێستاوه ده‌یه‌وێت رۆڵی ئه‌و كه‌سانه سنووردار بكات".
له به‌ره‌به‌یانی (3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كوژران.
سزاكان چین
هه‌ر كه‌سێك بخرێته لیستی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وا، له بانكه‌كان ناوی ده‌چێته لیستی ره‌شه‌وه. وه‌به‌رهێنه‌ران ناتوانن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن. ناتوانێت گه‌شت بكات و فه‌رمانگه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌یبێزرێنن ده‌كه‌ن.
به‌غدا له ماوه‌ی رابردوودا فه‌رمانده‌یه‌كی حزبوڵڵا، به ناوی ئه‌بوزه‌ینه‌ب لامی ره‌وانه‌ی میسر كرد بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵێك راهێنانی سه‌ربازی بكات، له كاتێكدا سزادراوه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته جێی مشت‌ومڕ و فه‌رمانده‌یه‌كی پێشووی سوپای عێراق به پله‌ی لیوا پێی وایه ناردنی "لامی" بۆ ئه‌كادیمیای باڵای "ناسر"ی سه‌ربازی "شتێكی سرووشتی نییه".
ئه‌مه‌ریكا چاری هه‌ژموونی ئێرانی پێ ناكرێت
ره‌نا خالید، رای وایه، "ئه‌مه‌ریكا ده‌وروپێچ ده‌دات و كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ده‌سته‌وه‌ساته له گۆڕینی واقیعی سیاسی و ئه‌منی عێراق، كه ئێران و میلیشیاكانی هه‌ژموونیان به‌سه‌ریدا زاڵكردووه".
به گوێره‌ی یاساكانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وانه‌ی سزا ده‌درێن، سه‌رجه‌م موڵك و ماڵیان راسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ بێت له ناو ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
مونقز داغر، پێی وایه ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا زۆر كاریگه‌رییان نابێت، چونكه له عێراق پشت به ئابووری نه‌ختینه ده‌به‌سترێت و ئه‌و كه‌سانه سامانیان له بانكه‌كان نییه و له رێی ئاڵوگۆڕی دراو سامانه‌كه‌یان كه‌ڵه‌كه ناكه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا سزایان ده‌دات و ئه‌وان له چالاكی به‌رده‌وامن
هه‌روه‌ها ره‌نا خالیدیش پێی وایه ئه‌وانه‌ی ده‌خرێنه لیستی ره‌شه‌وه، ماڵ و موڵك و كۆمپانیایان له‌و وڵاتانه نییه، كه سزاكانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
گوتیشی: "هه‌موو ئه‌وانه‌ی له عێراق سزا دراوون، له چالاكییه‌كانیان به رێگه‌ی جۆراوجۆر به‌رده‌وامن".
ئه‌یاد ئه‌لعه‌نازیش پێی وایه، "فه‌یاز سزاكانی پێشوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌كرد و هێشتا به‌رده‌وامه له گێڕانی رۆڵه سیاسییه‌كه‌ی".
مایكڵ نایست، توێژه‌ری په‌یمانگه‌ی واشنتن، له وتارێكی شیكاریدا نووسیویه‌تی: سزاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكی گرنگدایه، چونكه عێراق له هه‌ڵبژاردنی گشتیی نزیك ده‌بێته‌وه.
گوتیشی: ئه‌و سزادانه هیوایه‌ك لای عێراقییه‌كان درووست ده‌كات به‌وه‌ی وڵاتانی كاریگه‌ر ده‌سته‌به‌ری هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بۆ عێراق ده‌كه‌ن.
سزاكان په‌یامێكه بۆ هه‌مووان
هه‌روه‌ها گوتی: ئامانج له‌و سزادانه گۆڕینی ره‌فتاری فه‌یاز نییه، به‌ڵكو په‌یامێكه بۆ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراق و فه‌رمانده ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كان كه باجی پێشێلكارییه‌كان و گه‌نده‌ڵی و ره‌فتاری مافیاگه‌رانه سزادانه.
خالید ئه‌لمفرجی، نوێنه‌ری شیعه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: "ئه‌و سزایانه هیچ ناگۆڕن، فه‌یاز به‌رده‌وامه له كار‌و خزمه‌ته‌كانی. ئه‌وه‌ی هه‌یه مایه‌ی خه‌جاڵه‌تییه بۆ كازمی، كه به شێوه‌یه‌كی روون و بێ چه‌ندوچوون پشتی پێ ده‌به‌ستێت".
دوای سزاكان فه‌یاز میوانی سه‌رۆك كۆمار بوو
دوای دوو رۆژ له سزاسه‌پاندن به‌سه‌ر فه‌یازدا، سه‌رۆكی كۆماری عێراقی ئیتیحادی، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، له‌گه‌ڵ فه‌یازدا كۆبوویه‌وه و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی كرده‌وه له پێناو هێنانه‌دی سه‌قامگیری ئه‌منی.
حه‌شدی شه‌عبی، له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: پیرۆزبایی له هاوڕێی شه‌هید موهه‌ندیس ده‌كه‌ین، كه ناوی چووه ریزی ئه‌و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به دوژمنی خۆی سه‌یریان ده‌كات.
هه‌رچه‌نده مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران هیچ هه‌ڵوێستێكی ده‌رنه‌بڕیوه، به‌ڵام راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردوویه‌تی، "هه‌ڵه‌یه‌كه پێویسته راست بكرێته‌وه".
له چواری ته‌مموزی رابردوودا، كازمی، هه‌ریه‌ك له پۆسته‌كانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له فه‌یاز وه‌رگرته‌وه و ته‌نیا سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ هێشته‌وه. پێشتر فه‌یاز ئه‌و سێ پۆسته‌ی هه‌بوو.
كازمی بۆ هه‌ڵوێستی نه‌بوو.. چاوه‌ڕێی چییه
ئه‌لمفرجی رای وایه ئه‌و سزایانه له داهاتوودا كاریگه‌ری ده‌كه‌نه سه‌ر حكومه‌تی كازمی.
گوتیشی: باوه‌ڕم وایه ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی په‌یوه‌ستن به حه‌شده‌وه داوا له كازمی ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی ئه‌و سزادانه رابگه‌یه‌نێت و مه‌ودای پابه‌ندبوونی به‌و سزایانه بخاته‌ڕوو.
سه‌رۆكی توێژه‌رانی مونته‌دای داڕشتنی سیاسه‌ته‌كان له له‌نده‌ن، رایی وایه "به‌ری خۆر به بێژینگ ناگیرێت، حكومه‌تی كازمی رازییه له‌سه‌ریان و ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ده‌وریان بگرێت شه‌رعییه‌تیان لێ بسه‌نرێته‌وه، ده‌مێننه‌وه".
گوتیشی: له لایه‌ن ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌وه دزه كراوه‌ته ناو كابینه‌ی كازمییه‌وه. ئه‌و لایه‌نانه هه‌ژموونیان باڵاتره له هه‌ژموونی خودی سه‌رۆك وه‌زیران، توانایان له سه‌رووی توانای ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه و كه‌س ناتوانێت ئه‌و هێزانه پاڵ پێوه بنێت و له‌كاریان لادا".
ئه‌یاد ئه‌لعه‌ناز، توێژه‌ری كاروباری عێراق به دووری زانی حكومه‌ت هیچی پێ بكرێت و گوتی: حكومه‌ت ناتوانێت هیچ بكات، نه ده‌توانێت له‌كاریان بخات، نه ده‌توانێت له پۆسته‌كانیان لابدات و هیچ ئامرازێكی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان نییه.
پێشبینی ده‌كرێت سزای زیاتر و زۆرتر به‌سه‌ر گرووپ و كه‌س و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ناو حه‌شدی شه‌عبیدا بسه‌پێنرێت.
ماكگۆڕك ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر شانۆ سیاسییه‌كه
ره‌نا خالید به دووری ده‌زانێت ده‌سته‌ی ره‌سمی حه‌شد بخرێته لیستی ره‌شی ئه‌مه‌ریكاوه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی برێت ماكگۆڕك دێته‌وه سه‌ر شانۆی سیاسی ناوچه‌كه.
ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، كه دیموكراته‌كان به سه‌رۆكایه‌تی بایدن به‌ڕێوه‌ی ده‌بن، برێت ماكگۆڕك، نێرده‌ی پێشووی ئیداره‌ی ئۆبامایان له عێراق و سووریا ده‌ستنیشانكردووه بۆ پۆستی رێكخه‌ری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا.
ماكگۆڕك نێرده‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش بوو، به‌ڵام له دیسه‌مبه‌ری 2018 ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاری دا له سووریا بكشێته‌وه.
ماكگۆڕك هیچی نه‌وت
ره‌نا خالید له باره‌یه‌وه گوتی: كاتێك عێراق حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ره‌سمی ئه‌منی ناساند، ماكگۆڕك هه‌ماهه‌نگار بوو له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی.
گوتیشی: ماكگۆڕك پشتیوانی هه‌ره گرنگی كازمی بوو، ئه‌و كاته‌ی كازمی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق بوو.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كاته ئه‌مه‌ریكا هیچ ئاماژه‌یه‌كی نه‌دا كه دژی به ره‌سمی ناسینی حه‌شدی شه‌عبی بێت له عێراق.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و دامه‌زراوه‌یه، به‌رده‌وام بێت له كاره‌كانی به تایبه‌تی له سه‌رده‌می نوێی ماكگۆڕكدا، كه خودی خۆی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و باشی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هێز و فه‌رمانده شیعه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه. وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی توێژه‌رانی مونته‌دا به‌ریتانییه‌كه باسی كرد.
سه‌رچاوه: الحرة