له ئه‌مه‌ریكا چه‌ند كه‌س ڤاكسینی وه‌رگرتووه!
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
سه‌نته‌ری بنبڕكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستنی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (13ی كانوونی دووه‌م/جێنیوه‌ری 2021) زیاتر له 10 ملیۆن كه‌س ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس-یان وه‌رگرتووه.
به‌پێی وته‌ی سه‌نته‌ره‌كه، كه به رۆیته‌رز-ی راگه‌یاندووه، تا كاتژمێر 9ی به‌یانی، 10 ملیۆن و 278 هه‌زار و 482 كه‌س، ژه‌م (دۆز)ی یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه و ژماره‌ی ئه‌و ڤاكسینه‌ی دابه‌شكراوه به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كاندا، 29 ملیۆن و 38 هه‌زار و 125 ڤاكسینه. گوتیشی: "له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا توانراوه ته‌نیا یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌ر پڕۆسه‌ی ڤاكسه‌نه‌یشن بكه‌ون. چونكه تا كاتژمێر 9ی به‌یانی 12ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری)2021، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی مۆدێرنا و فایزه‌ر-یان وه‌رگرتبوو، ته‌نیا 9 ملیۆن و 326 هه‌زار و 138 كه‌س بوو، ئه‌مڕۆ بووه به 10 ملیۆن و 278 هه‌زار و 482 كه‌س.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆیته‌رز، له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا جیاوازی دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كه به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كاندا ته‌نیا نزیكه‌ی ملیۆنێك و 500 هه‌زاره، چونكه رۆژی 12ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021 ، ئه‌وه‌ی داشكراوه 27 ملیۆن و 961 هه‌زار و 50 ڤاكسین بووه، له‌كاتێكدا رۆژی 13ی كانوونی دووه‌م بووه به 29 ملیۆن و 380 هه‌زارو 125 ڤاكسین.
به‌پێی وته‌ی سه‌نته‌ره‌كه، له‌كۆی گشتی ئه‌م ژماره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ 13ی كانوونی دووه‌م، 4 میلۆن و 556 هه‌زار و 575 یان بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بووه.
له‌ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌ی ڤاكسه‌نه‌یشن له‌رێگه‌ی دوو كۆمپانیای ده‌رمانه‌وه‌یه، ئه‌وانیش: ڤاكسینی كۆمپانیای مۆدێرنا و ڤاكسینی فایزه‌ر-ی ئه‌مه‌ریكی و بایۆ ئین تاك-ی ئه‌ڵمانی پێكه‌وه.
كۆمپانیای مۆدێرنا-ی ئه‌مه‌ریكی یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له مانگی ئادار (مارس)-ی 2020 له‌سه‌ر 34 كه‌س ده‌ستی پێكرد. ئه‌م ڤاكسینه به دوو ژه‌م له كه‌سه‌كه ده‌درێت، كه 28 رۆژیان له‌نێواندایه. ڤاكسینه‌كه له به‌شێك له په‌ڕله‌ی (code)ی بۆماوه‌یی ڤایرۆسه‌كه (mRNA) وه‌رگیراوه.
هه‌رچی ڤاكسینی فایزه‌ر-ه، تاقیكردنه‌وه‌كانی له مانگی ئایار (مه‌ی) 2020 ده‌ستپێكرد، سه‌ره‌تا له‌سه‌ر 80 كه‌س تاقیكرایه‌وه و دواجار له‌مانگی ته‌مووز هه‌زاران كه‌س ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرت.
هه‌مان ته‌كنیكی ڤاكسینی مۆدێرنا له ڤاكسینی فایزه‌ر به‌كارهاتووه واته په‌رله‌ی بۆماوه‌یی ڤایرۆسه‌كه به‌كارهاتووه بۆ دروستكردنی ڤاكسینه‌كه. ئه‌مه ته‌كنیكه پێشتر له هیچ ڤاكسینێكدا به‌كارنه‌هاتووه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ. ئه‌م ته‌كنیكه نوێیه بۆ یه‌كه‌مینجاره به‌كاردێت و ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتن و داهێنانێكی تری نوێی له‌بواری پزیشكیدا ئه‌نجامدا. كه‌ڵكی ئه‌م ته‌كنیكه نوێیه بۆ جه‌سته ئه‌وه‌یه كه ئه‌بێته هۆی دروستكردنی پرۆتیناتی ڤایرۆسه‌كه، ئه‌ویش به‌وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك له په‌رله‌ی بۆماوه‌یی ڤایرۆسه‌كه و به‌كارهێنانی له ڤاكسینه‌كه له پێناو پارێزگاریكردن و بنیاتنانی به‌رگری له‌ش دژی ڤایرۆسه‌كه كه ئه‌بێته هۆی كۆرۆنا ڤایرۆس.
شێوازی هه‌ڵگرتنی ڤاكسینی ڤایزه‌ر هه‌مان شێوازی هه‌ڵگرتنی مۆدێرنا-یه ته‌نیا جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه كه ڤایزه‌ر له پله‌ی گه‌رمی زۆر نزمدا، هه‌ڵده‌گیرێت.
د.ی