ئێران چالاکییەکانی بۆ بەرھەمھێنانی یۆرانیۆم چڕتر دهكاتهوه
K24 - ھەولێر
ئێران ئاشكرای دەكات، چالاکییەکانیان بۆ بەرھەمھێنانی جۆرێکی نوێی سووتەمەنی بۆ بەگەڕخستنی بنكه ئهتۆمییهكانی یۆرانیۆم دەستپێکردووە.
کازم غەریب ئابادی، نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، لە قۆناغی یەکەمدا یۆرانیۆمی سرووشتی بەکاردەھێنن و ئامانجیان دۆزینەوەی جۆرێکی زۆر باشی سووتەمەنییە، بۆ کارپێکردنی بنكه ئهتۆمییهكانی یۆرانیۆم لە تاران.
غەریب ئابادی، بێ خستنەرووی ھیچ بەڵگەیەک باسی لەوەكرد، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیان لەم ھەنگاوە ئاگادارکردووەتەوە و تیمەکانیان پشکنینیان ئەنجامداوە.
پێشتر بەھرۆز كەمالوەندی، گوتەبێژ بەناوی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاندبوو، یەكەم بڕی یۆرانیۆمی پیتێندراو بە رێژهی 20% بەرھەمھێنراوە لە كۆمەڵگەی فۆردۆی ئەتۆمی.
بەگوێرەی رێککەوتنی ئەتۆمی 2015 کارکردن و پەرەپێدان و تواندنەوەی پلاتۆنیۆم و یۆرانیۆم قەدەغەیە و ئەمەش پێشێلکارییەکی زەقی دیکەی رێککەوتنەکەیە.