ریال مەدرید باشترین یانەی چامپیۆنزلیگە

ریال مەدرید
ریال مەدرید

 

K24- هەولێر

ماڵپەری فەرمی یوێفا ریزبەندی باشترین یانەکانی چامپیۆنزلیگی لە مێژوودا بڵاوکردەوە و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە 13 ناسناو پلەی یەکەمی ریزبەندیەکەی گرتووە.

ماڵپەری یوێفا ریزبەندی باشترین یانەکانی چامپیۆنزلیگی لە مێژووی پاڵەوانتیەکە لە ساڵی (1950 – 2020 ) بڵاوکردەوە و لە ریزبەندیەکەدا ریال مەدرید بە بەدەست هێنانی 13 ناسناو پلەی یەکەمی ریزبەندیەکەی گرتووە، لە دوای ئەوانیش یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دێت کە ئەو یانەیە شەش ناسناوی بەدەست هێناوە و خاوەنی پلەی سێیەمی ریزبەندیەکەش یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیایە.

بە پێ ئەو ریزبەندیە کە لەسەر داتای یاریی، بردنەوە، دۆڕان و یەکسانبون تۆمار کراوە یانە ئیسپانیەکە خاوەنی 607 خاڵە لە مێژووی چامپیۆنزلیگ و جیاوازی ئەوان و بایرن میونشنی دووەم 112 خالە.

ریزبەندی باشترین یانەکانی چامپیۆنزلیگ:

1-   ریال مەدرید 607 خاڵ

2-   بایرن میونشن 495 خاڵ

3-   بارسێلۆنا 459

4-   مانچێستەر یونایتد 380

5-   یۆڤێنتۆس 361