كۆنگرێسمانێك تره‌مپ به "بن لادن" ده‌شوبهێنێت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئیریك سوالویل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ به گه‌وره تیرۆریستی جیهانی (ئوسامه بن لادن)، ده‌شوبهێنێت.
به‌پێی هه‌ندێك ناوه‌ندی میدیایی، ئه‌گه‌ر تره‌مپ داوای یاسایی دژی به‌رزكاته‌وه، ئه‌و كۆنگرێسمانه تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت، به‌ڵام تا رۆژی 14ی كانوونی دووه‌م هیچ لێدوانێك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی تره‌مپ-ه‌وه نه‌دراوه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆنگرێس كه سه‌ر به دیموكراته‌كانه دوێنێ 13ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021 له‌پێش ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به 232 ده‌نگی (به‌ڵێ) به‌رامبه‌ر (197) ده‌نگی نه‌خێر، بۆ جاری دووه‌م تره‌مپ له‌تێرمی سه‌رۆكایه‌تیدا له‌كارخه‌ن، له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "دۆناڵد تره‌مپ هاوشێوه‌ی ئوسامه بن لادن هێرشی كردۆته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا". "ئه‌م دوو كه‌سه پشتیوانی تاوانی كرده‌وه‌ی توندوتیژی ده‌كه‌ن".
"باشه، ئوسامه بن لادن نه‌هاته ناو خاكی ئه‌مه‌ریكاوه له 11ی سێپتێمبه‌ر، به‌ڵام له مه‌ودایه‌كی فراواندا دانبه‌وه‌دانرا كه به‌رپرسی راسته‌وخۆی هێرشكردنه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان" سوالویل له‌به‌رنامه‌ی PBC NewsHour وه‌های وت.
وتیشی: "سه‌رۆك به وته‌كانی ... به‌كاریهێنانی وشه‌ی (كوشتن و شه‌ڕكردن) له‌گه‌ڵ گوێگره‌كانی كه كۆبوونه‌وه له‌و رۆژه‌دا و داوای كرد كه به‌كوشتن دادگاییمان بكه‌ن- په‌یامێكی ترسناكی نارد و داوای له په‌ڕگیره‌كانی كرد كه هه‌ڵكوتنه سه‌ر بینیای كاپیتاڵ".
له چوارچێوه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا جودی وودرۆف پرسیاری ئاراسته‌ی سوالویل كرد كه ئه‌گه‌ر بتوانێت به‌راوردی نێوان تره‌مپ بكات به ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن-ی به‌دناو كه دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوێكی تیرۆریستییه. "من وشه‌كان به‌راورد ده‌كه‌م (وه‌ك شه‌خس) كه‌هانی خه‌ڵك ده‌دات و ده‌یانگۆڕێت بۆ په‌ڕگیری وه‌ك ئه‌وه‌ی ئوسامه بن لادن ده‌یكرد، دۆناڵد تره‌مپ-یش كردی".
"له‌راستیدا تۆ ئه‌توانی به‌شه‌خسی تاوان جێبه‌جێ نه‌كه‌یت، به‌ڵام كه تۆ بانگه‌شه‌ی خه‌ڵكت كرد بۆ توندوتیژی ئه‌وا مانای وایه تۆ تاوانه‌كه‌ت كردووه" وه‌های وت.
هه‌روه‌ها سوالویل به‌هه‌مان شێوه رۆژی 13ی كانوونی دووه‌م به هۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێداگری له وته‌كانی كرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی هێرش بۆ سه‌ر كاپیتاڵ لێدانه له شكۆی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و وتی: "ئه‌مه‌ریكا پێشتر هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام نه‌ك هاوشێوه‌ی ئه‌مجاره. له‌رۆژی 6ی جێنیوه‌ری، دۆناڵد تره‌مپ هانی هه‌زاران تیرۆریستی‌دا كه هێرش بكه‌نه سه‌ر بینای كاپیتاڵ بۆ وه‌ستاندنی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات. داواده‌كه‌م تێڕوانن له‌م سه‌رۆكه‌مان كه هانی هاووڵاتیان ده‌دات بۆ هێرشكردنه سه‌ر كاپیتاڵ. ئه‌مه‌ریكا هێرشی له‌م دیمه‌نه‌ی نه‌كراوه‌ته سه‌ر. ئه‌م سه‌رۆكه په‌یامی نارد بۆ پیلانگێڕی له ئاینده‌دا. ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه بۆیه پێویسته دۆناڵد تره‌مپ له‌كارخرێت".
رۆژی 6ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021 له‌گردبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هه‌وادارانیدا له‌ژێر ناوی (دزی بوه‌ستێنه)له ئێلێپس-ی واشنتۆن دی سی، تره‌مپ هانی هه‌وادارانیدا كه هێز به‌كاربهێنن و رێپێوان بكه‌ن به‌ره‌و بینای كاپیتاڵ كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی كۆنگرێسی تێدابوو بۆ چه‌سپاندنی بردنه‌وه‌ی جوۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
سوالویل كه پێشتر جه‌ده‌لێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بوو كه تێوه‌گلاوه به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی سیخوڕی چینی، رۆژی 13ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری)2021 یه‌كێك بوو له‌و 9 كه‌سه‌ی كه ده‌ستنیشانكرا بۆ به‌رێوه‌بردنی دانیشتنی له‌كارخستنی تره‌مپ بۆ دووه‌مین جار. به‌مه‌ش تره‌مپ بوو به یه‌كه‌مین سه‌رۆك له مێژووی ئه‌مه‌ریكا كه دووجار له تێرمێكی سه‌رۆكایه‌تیدا له‌كارخرێت.