"زیاتر له نیو سه‌ده له خه‌بات و تێكۆشان" به دۆكیومێنت ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
كتێبی "زیاتر له نیو سه‌ده له خه‌بات و تێكۆشان بۆ كوردستان" چاپ و بڵاوكرایه‌وه، كه له نووسین و ئاماده‌كردنی، مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین گوێزڵینگه‌ییه و به‌ر له‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات، ئاماده‌ی كردووه.
مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین گوێزڵینگه‌یی، كه پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر، 17ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020 كۆچی دوایی كرد، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات، به‌ڵگه‌نامه و وێنه و یادداشته ئه‌رشیڤكراوه‌كانی ئاماده‌كردبوون، بۆ ئه‌وه‌ی له دووتوێی كتێبێك چاپیان بكات.
كۆچكردوو له كتێبه‌كه‌دا، وێڕای باسكردن له ژیانی تایبه‌تی خۆی، بیره‌وه‌رییه‌كانی له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیكردنی به شۆڕش و تا دوایین داستانی به‌رگری له ماف و ئازادییه‌كانی گه‌لی كورد.
مه‌لا محه‌مه‌ده‌مین له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا، ئه‌گه‌رچی دوای كۆچی دوایی خۆی چاپ و بڵاوكرایه‌وه، ده‌ڵێت: "ئێستا هه‌وڵێكی باشه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینانه‌م، تاكو نه‌وه‌ی ئێستا ئاشنای خه‌بات و تێكۆشانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد بن".
له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به‌ناوچه‌ی باڵه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "من له شاری هه‌ولێر له شانه‌ی نهێنی سه‌ربازی ئه‌ندام رێكخراو بووم و دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌م گه‌ڕامه‌وه ماڵەوه و له هه‌مان رێكخراودا پشتگیریان پێدام بۆ ئه‌وه‌ی له رێكخراوی بازرین له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی درێژه به خه‌باتی سیاسی بده‌م".
هه‌ر له دووتوێی كتێبه‌كه‌دا، ته‌واوی ئه‌و شه‌ڕ و داستانانه تۆماركراون، كه خوالێخۆشبوو به‌شداری تێداكردوون و رۆڵی دیاری خۆی گێڕاوه.
كتێبه‌كه، به‌شێكی تایبه‌ت كراوه به دیداری خۆی له‌گه‌ڵ بارزانی نه‌مر و سه‌رۆك بارزانی، وێڕای ئه‌وه‌ی پاشكۆیه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی به ئه‌رشیڤی وێنه و دۆكیومێنته‌كان هه‌یه و سه‌رجه‌میان له به‌شی دواوه‌ی كتێبه‌كه دانراون.