گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌مه‌ریكا لاواز بووه‌

گەشبینییەكان بۆ ئابووری ئەمه‌ریكا لە نێوان كورتھێنان لە بوودجە و گەشەیەكی لاوازدایە .
گەشبینییەكان بۆ ئابووری ئەمه‌ریكا لە نێوان كورتھێنان لە بوودجە و گەشەیەكی لاوازدایە
گەشبینییەكان بۆ ئابووری ئەمه‌ریكا لە نێوان كورتھێنان لە بوودجە و گەشەیەكی لاوازدایە

K24 – هه‌ولێر:

گەشبینییەكان بۆ ئابووری ئەمه‌ریكا لە نێوان كورتھێنان لە بوودجە و گەشەیەكی لاوازدایە.

بەگوێرەی راپۆرتی وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریكا، بەھۆی خەرجییەكانی تایبەت بە كەمكردنەوەی لێكەوتەكانی كۆرۆنا و ھەروەھا ھاوكاری دارایی بێكاران،  مانگی رابردوو كورتھێنان لە بودجە گەیشتووەتە 144 ملیار دۆلار و ئابووری وڵاتەكەش تەنیا ئاستێكی كەم گەشەی كردووە، ئەو كورتھێنانەش بە ئاستێكی پێوانەیی لە بەرزبوونەوە تۆماردەكرێت لە ماوەی مانگێكدا، لە كاتێكدا كە لە كانوونی یەكەمی 2019  و بەر لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كورتھێنان لە بوودجەدا تەنیا 13 ملیار دۆلار بووە.

سەبارەت بە داھاتی مانگانە، بەرێژەی %3 زیادیكردووە لەسەر بنەمای ساڵانە و گەیشتووەتە 346 ملیار دۆلار ، لە بەرامبەریشدا خەرجییەكان بەرێژەی %40 بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 490 ملیار دۆلار.