تابلۆیه‌كی ته‌مه‌ن 45 هه‌زار ساڵه دۆزرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌ندۆنیزیا، شوێنه‌وارناسان تابلۆیه‌كی دێرینیان دۆزییه‌وه كه له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وتێك نه‌خشێنراوه و ته‌مه‌نی بۆ 45 هه‌زار و 500 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ماكسیم ئوربیرت، مامۆستای شوێنه‌وار له زانكۆی گریفسی ئوسترالیا رایگه‌یاندووه، به‌سران بورهان قوتابیی دكتۆرا له 2017دا ئه‌و تابلۆیه‌ی له دوورگه‌ی سولاویزی ئه‌ندۆنیزیا دۆزییه‌وه و دواتر شاره‌زایان لێیان كۆڵییه‌وه.
ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ی تابلۆكه‌ی لێ دۆزراوه‌ته‌وه، له ناوچه‌یه‌كی دووره ده‌سته و كاتژمێرێك به پێ دووره له ئاوه‌دانییه‌وه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه وتویانه پێشتر هیچ خۆرئاواییه‌ك بۆ بینینی ئه‌و تابلۆیه نه‌هاتووه‌ته ناوچه‌كه‌یان.
تابلۆكه 136سم × 54 سم و وێنای به‌رازێكی كێوییه و به بۆیه‌ی سووری تۆخ كێشراوه و له ته‌نیش وێنه‌كه‌ش جێ په‌نجه‌ی وێنه‌كێشه‌كه به‌جێماوه.