عێراق پێشنیازیكردووه جۆ له بری قه‌رز بداته ئێران

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، حه‌مید نایف، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، پێشنیازیان كردووه له بری قه‌رزه‌كانی جۆ هه‌نارده‌ی ئێران بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا تاران وه‌ڵامی ئه‌و پێشنیازه‌ی نه‌داونه‌ته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ سایتی "دجله"، حه‌مید نایف گوتی: عێراق 4 هه‌زار ته‌ن ته‌ماته و په‌تاته و باینجان و سه‌وزه‌ی ره‌وانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودییه كردووه.
گوتیشی: كۆی گشتی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی بۆ سعوودییه له ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاشكراشیكرد، عێراق پێشنیازی بۆ ئێران كردووه، بڕی 700 هه‌زار ته‌ن جۆی بۆ هه‌نارده بكات له بری ئه‌و قه‌رزانه‌ی له سه‌ر عێراق كه‌ڵه‌كه بوون، به‌ڵام تا ئێستا ئێران وه‌ڵامی نه‌داونه‌ته‌وه.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و پێشنیازه ره‌تبكاته‌وه، ئه‌وا جۆیه‌كه ره‌وانه‌ی وڵاتانی دیكه ده‌كرێت به‌و پێیه‌ی جۆی عێراق كوالێتی به‌رزه و له زۆر وڵات خواستی له‌سه‌ر هه‌یه.