هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی نوێنه‌ران دواخرا
K24 – هه‌ولێر:
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تایبه‌ت به كوردستان24، رایگه‌یاند، بڕیار دراوه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دوای مانگی ئه‌یلوول دوابخرێت.
بڕیار بوو له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مڕۆ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له‌و باره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه و بڕیار درا، هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ دوای مانگی ئه‌یلوول دوابخرێت.