خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی ماملێ ده‌به‌خشرێته میوزیكسانی كورد دڵشاد سه‌عید
K24 – هه‌ولێر:
ناوه‌ندی هونه‌ریی ماملێ، خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی خۆی پێشكه‌ش به دڵشاد محه‌ممه‌د سه‌عیدی میوزیكسا‌ن ده‌كات.
ناوه‌نده‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرایكردووه، له درێژه‌ی چالاكی ساڵانه‌ی ناوه‌ندی هونه‌ری ماملێ بۆ ده‌ستنیشانكردنی هونه‌رمه‌ندی ساڵ، مامۆستای ڤایۆلینژه‌ن و موزیسیانی گه‌وره‌ی گه‌لی كورد، دكتۆر دڵشاد محه‌ممه‌د سه‌عید هه‌ڵبژێردراوه تا خه‌ڵاتی ماملێ بۆ ساڵی 2021یان پێشكه‌ش بكرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: هه‌موو ساڵێك به پێی توانا‌مان بۆ رێزگرتن له هونه‌رمه‌ندی ساڵ مه‌راسیمێكی رێزلێنان و پێ‌زانین له لایه‌ن ناوه‌ندی هونه‌ریی ماملێوه ئاماده ده‌كرێت، ئه‌مساڵیش به‌ته‌ما بووین تا له بۆنه‌یه‌كی شایاندا ئه‌و خه‌ڵاته پێشكه‌ش به مامۆستا دڵشاد سه‌عید بكه‌ین، مخابن كه ئه‌مساڵ له‌به‌ر هۆكاری په‌تا و نه‌خۆشی كۆرۆنا و بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ نالوێت، به‌ڵام به نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ندی هونه‌ریی ماملێ و به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی پێیان وایه مامۆستا دڵشاد سه‌عید شایانی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه چه‌ند به‌ڕێزێك ده‌بنه میوانی مامۆستا دڵشاد و خه‌ڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
پرۆفایلی دڵشاد سه‌عید
له 1958 له دهۆك له‌دایكبووه.
له 1972 له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا وه‌رگیراوه.
له 1977 دیپلۆمی له میوزیك به‌ده‌ستهێناوه.
له 1979 تیپێكی میوزیكی پێكهێناوه.
له 1979 ئۆكێسترای سه‌مفۆنیكی دهۆكی دامه‌زراندووه.
له 1984 تا 1988 له زانكۆی وێڵز له به‌ریتانیا ماسته‌ری له میوزیك به‌ده‌ستهێناوه.
له 2015 سه‌مفۆنیای پێشمه‌رگه و شه‌نگالی به‌رهه‌م هێناوه.
له 2018 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له بواری میوزیك به‌ده‌ستهێناوه و ئێستا له نه‌مسا ده‌ژیت و له‌وێ مامۆستای میوزیكه.