عێراق داوای لابردنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر حه‌شد له فه‌یسبووك ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری عێراق به فه‌رمی داوای له كۆمپانیای فه‌یسبووك كرد، قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی تایبه‌ت به حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبگرێت و ئه‌و كاره‌ی به رووشاندنی سه‌روه‌ری عێراق زانی.
كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی سه‌ر به ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری عێراق، له نووسراوێكی ره‌سمیدا كه ئاراسته‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووكی كردووه و رێكه‌وتی (14ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2021)ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، داوایكردووه، ئه‌و كۆمپانیایانه قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر ئه‌كاونت و په‌یجه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی لابه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگران و ئه‌ندامانی حه‌شد بتوانن باسی قوربانیدانی خۆیان بۆ عێراق بكه‌ن.
كۆمیسیۆنه‌كه پێی وایه قه‌ده‌غه‌كردنی حه‌شد له فه‌یسبووك و تویته‌ر پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێزگرتنی ئازادی راده‌ربڕینه و سه‌روه‌ری دامه‌زراوه یاساییه‌كانی عێراق ده‌ڕووشێنێت.