سائیرون: رێگه به دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ناده‌ین
K24 – هه‌ولێر:
مه‌حموود زه‌جراوی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی هاوپه‌یمانی سائیرون رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی رێگه به دواخستنی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له عێراق نادات.
گوتیشی: له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نیگه‌رانی ئه‌وه له ئارادایه جارێكی دیكه خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی گشتی دوابخرێت.
بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
دوێنێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق و كۆمیسیۆن و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه و سه‌رجه‌میان جه‌ختیان له گرنگی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه كرده‌وه.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراقی له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه ناتوانێت پێش مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رێت.
سه‌رۆكی كوتله‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڤیان سه‌بری، به كوردستان24ی راگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له حوزه‌یراندا ناكرێت و دواده‌خرێت بۆ دوای مانگی ئه‌یلوول.
هیچ لایه‌ن و سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی سیاسی و ره‌سمی له عێراقدا پشتڕاستیان نه‌كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ دوای مانگی ئه‌یلوول دواده‌خرێت.
زه‌جراوی رای وایه دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و ره‌نگه ئه‌مجاره زۆر توندتر و به‌هێزتریش بن له خۆپیشاندانه‌كانی رابردوو.
له سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری 2019دا له زۆربه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رپا كران.
سه‌دان كه‌س له خۆپیشاندانه‌كان كوژران و هه‌زارانیش بریندار بوون و ده‌یان رێكخه‌ری ئه‌و چالاكییه مه‌ده‌نیانه‌ش رفێندران و بێ سه‌روشوێن بوون.
بڕیاره سبه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ كوتله و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتیی یه‌كلا بكاته‌وه.
پێویسته به‌ر له‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، یاسای دادگای ئیتحادی هه‌موار بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به گوێره‌ی یاسا نوێیه‌كه پۆسته خاڵییه‌كان پڕ بكرێنه‌وه و ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق شه‌رعیه‌تی یاسایی به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی بدات.