فه‌یاز: ئه‌مه‌ریكا خۆی سه‌پاندووه و سوكایه‌تی به سه‌روه‌ری وڵاتان و شكۆی گه‌له‌كانیان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، هێرشیكرده سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و رایگه‌یاند، سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر "ئه‌بوفدك"دا، پێشێلكاری سه‌روه‌ری عێراق و دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانییه‌تی.
فالح فه‌یاز، له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: ئه‌وانه‌ی به‌رگری له خاك و پیرۆزییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن بۆیان گرنگ نییه غه‌واره‌كان به خراپه باسیان بكه‌ن یان بیانخه‌نه لیستی سزاكانه‌وه.
گوتیشی: ئه‌وانه خراونه‌ته لیستی كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌ف له لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌ت و گه‌له‌كه‌یان و ناویان له لیستی رزگاریخوازان و به‌رگریكاران له خاك و شكۆ له ناودارترین داستانی عێراقی هاوچه‌رخ تۆمار كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه‌ریكا خۆی به وه‌سی به‌سه‌ر جیهانه‌وه داناوه. بوێره له نه‌ریتی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاتان و سوكایه‌تی له كه‌رامه‌تی گه‌له‌كانیان، به‌م دواییانه ناوی سه‌رۆك ئه‌ركانی حه‌شدی شه‌عبی "ئه‌بی فدك مه‌حمه‌داوی" خستووه‌ته لیستی سزاكانییه‌وه، بێگومان ئه‌وه پێشێلكاری سه‌روه‌ری عێراق و له‌به‌رچاونه‌گرتنی حكومه‌ت و دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه.
روونیكرده‌وه، حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه له دامه‌زراوه‌ی ره‌سمیی سه‌ربازی عێراق. فه‌رمان له فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان ،مسته‌فا كازمی" وه‌رده‌گرێت و له ژێرباری سه‌رجه‌م چوارچێوه یاساییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقه.
له كۆتایشدا، فه‌یاز نووسیویه‌تی: به‌ش به حاڵی خۆم بێده‌نگیم هه‌ڵبژارد و نه‌مویست هیچ هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی و كه‌سیی له باره‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌رمدا رابگه‌یه‌نم، ئه‌وه‌نده بۆ من به‌س بوو، كه پشتیوانی خه‌ڵكی حه‌شد بۆ من زۆر گرنگ بوو.