به‌ڕێوه‌به‌رێكی پێشووی كۆشكی سپی "تره‌مپ" به "تیرۆیستی خۆماڵی" ده‌ناسێنێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی سكارموچی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆشكی سپی، "دۆناڵد تره‌مپ"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای به "تیرۆریستی خۆماڵی له سه‌ده‌ی (21)دا" ناساند.
كاتێك پرسیار له "سكارموچی" كرا، كه ته‌نیا (11) رۆژ له ئیداره‌كه‌ی "تره‌مپ"دا كاری كردووه، "ئایا سه‌رۆك پۆسته‌كه‌ی به هێمنی به‌جێده‌هێڵێت؟"، گوتی: "ئەو ئاژاوە و یاخیبوونی بەرپاکرد.. ئه‌و تیرۆریستێكی خۆماڵییه له سه‌ده‌ی (21)دا".
سكارموچی گوتیشی: "ئێستا هه‌موومان تاساوین، له‌به‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆیه دوای (50) ساڵی دیكه، یه‌كێك له مێژوونووسه‌كان سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌و رووداوه و ده‌ڵێت: ئه‌و سه‌رۆكه هه‌ڵبژاردنی ره‌تكرده‌وه، ئاژاوه و یاخیبوونی به‌رپاركرد، هانی لایه‌نگره‌كانی دا، تا هه‌ڵبكوتنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ و داوای كوشتنی جێگره‌كه‌ی بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به داهاتووی "تره‌مپ"، سكارموچی روونیكرده‌وه، "پێموایه له مێژوودا روون ده‌بێته‌وه، كه‌سێك تیرۆری خۆماڵی به‌رپاركرد، بۆیه پێویسته لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، له ئه‌نجومه‌نی پیران شه‌رمه‌زار بكرێت و بۆ زیندانی بنێرن".
سه‌رچاوه: ده‌یلی مێل
د.ی