له سه‌دا 56ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوای له‌كارلادانی تره‌مپ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به پێی راپرسییه‌ك، كه تۆڕی "abc news"، به هاوكاری "واشنتۆن پۆست" ئه‌نجامی داوه، (56%)ی ئه‌مه‌ركییه‌كان پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی كۆنگرێس ده‌كه‌ن، تا "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ جاری دووه‌م خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی نه‌پاڵێوێت.
به پێی راپرسییه‌كه، (59%)ی به‌شداربووان وای ده‌بینن، تره‌مپ سه‌رۆكێكی "كه‌متر له مامناوه‌ند"ه، (48%)یش پێیانوایه ماوه‌ی حوكمڕانییه‌كه‌ی "لاواز"ه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (56%)ی به‌شداربووان پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی كۆنگرێس ده‌كه‌ن، بۆ له‌كارلادانی له پۆسته‌كه‌ی و رێگری لێبكرێت، بۆئه‌وه‌ی نه‌توانێت جارێكی دیكه خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی بپاڵێوێت.
له ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، له كۆی (10) كه‌س له ئه‌مه‌ریكییه‌كان، (9) كه‌س دژی هێرشه‌كه‌ی (6)ی ئه‌م مانگه‌ی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵن، (7) كه‌سیان پێیان وایه تره‌مپ به‌رپرسیاری ئه‌م هێرشه‌یه.
(54%)ی به‌شداربووان، داوا ده‌كه‌ن تره‌مپ وه‌ك تاوانبار بدرێته دادگا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هانی لایه‌نگرانی داوه هه‌ڵبكوتنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ، زیاتر له (66%)یان پێیان وایه هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی تره‌مپ له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌وه نابه‌رپرسیارانه.
(51%) گوتیان رووداوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی واشتنۆن وای لێكردوون، متمانه به‌سه‌قامگیری دیموكراتیی ئه‌مه‌ریكا نه‌كه‌ن، له‌كاتێكدا (20%) له‌داهاتووی حوكمڕانی ئه‌مه‌ریكا بێ هیوا بوون.
سه‌چاوه: "abc news"
د.ی