له‌دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیدا تره‌مپ سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سزای نویی ئابوورییان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌ی ئێران‌دا سه‌پاند، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكی په‌یوه‌ندیدار به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌كی كلاسیكی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ناوی هه‌ریه‌ك له رێكخراوی پیشه‌سازی ده‌ریاوانی (MIO)، رێكخراوی پیشه‌سازی سه‌ربازی ئاسمانی (IAIO) و رێكخراوی پیشه‌سازی جیۆ ئاسمانی (AIO)ـیان خستووه‌ته لیستی ره‌شه‌وه و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و دامه‌زراوانه چه‌ك و پێداویستیی وێرانكه‌ر بۆ سه‌ربازانی ئێران درووست ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش سوپای پاسدارانی ئێران"، كه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "ناوی ئه‌و هێزه له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه".
پۆ‌مپێیۆ گوتی: "ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و دامه‌زراوانه‌وه دروستده‌كرێن، له كه‌شتیی هێرشبه‌ر، مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان پێكهاتوون".
له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌شدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌پاندنی سزای نوێی به‌سه‌ر 7 قه‌واره و دوو كه‌سی دیكه‌دا راگه‌یاند، به تۆمه‌تی هاوكاریكردنیان بۆ دامه‌زراوه‌ی كه‌شتیگه‌لی ده‌ریاوانیی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی بازرگانی "إریسل غروب"، كه له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو واشنتن ناوی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی خستووه‌ته لیستی ره‌ش، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له چالاكییه ئێرانییه‌كانی تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌كدا به‌شدار بووه.
لیستی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا "إریسل غروب" و محه‌مه‌د ره‌زا موده‌رس خیابانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی و 4 كۆمپانیای دیكه‌ی ئێرانی له‌خۆ ده‌گرێت، كه پێكهاتوون له "ئیران ترانسفۆر، زه‌نجان دستریبوشن ترانسفۆرمه‌ر، سپید بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی، موباره‌كه بۆ مادده ره‌قه‌كان و حه‌مید ره‌زا عه‌زیمیانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی".
هه‌روه‌ك سزا نوێیه‌كان هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای Jiangyin Mascot Special Stee كه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له چینه و كۆمپانیای Accenture Building Materials كه باره‌گاكه‌ی له ئیماراته، ده‌گرێته خۆ.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ته‌نیا چه‌ند رۆژێك ماون كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ بهێنرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كان راده‌ستی ئیداره‌ی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته بكرێت.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B