بایدن كه‌سێكی به ره‌گه‌ز ئه‌رده‌نی له ئیداره‌كه‌ی داده‌مه‌زرێنێت

K24 - هه‌ولێر:
جۆو بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، له‌كۆی (50) كارمه‌ندی نوێی كۆشكی سپی، "دانا شوبات"، هاووڵاتیی ئه‌مه‌ریكی به‌ره‌گه‌ز ئه‌رده‌نی، وه‌ك راوێژكاری كاروباری یاسایی دامه‌زراند.
دانا شوبات، دووه‌م عه‌ره‌بی ئه‌مه‌ریكاییه، له ئیداره‌ی داهاتووی بایدن داده‌مه‌زرێت، به‌ر له‌و، "ریما دۆدین" كه ئافره‌تێكی فه‌ڵه‌ستینی ئه‌مه‌ریكاییه، وه‌ك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كۆشكی سپی بۆ كاروباری یاسایی له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی پار دامه‌زرا.
پێگه‌ی تیمی ئیداره‌ی بایدن بڵاویكرده‌وه، "دانا" چه‌ند كارێك ده‌كات، له‌وانه، هه‌ماهه‌نگكاری ستراتیژی بۆ كاروباری یاسایی له ماوه‌ی راگوزه‌ری "بایدن"، یاریده‌ده‌ری یاسایی سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی "مایكڵ بینیت"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێته جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا له كۆنگرێس.
دانا شوبات، كچی په‌نابه‌رێكی ئه‌رده‌نییه، له كالیفۆرنیا له دایك بووه و له كۆلۆرادۆ گه‌وره بووه، ده‌روونناسی خوێندووه و ده‌رچووی زانكۆی كۆلۆرادۆیه له ساڵی (2018).
سه‌ره‌تای كاركردنی له‌بواری یاسایی ئەو کاته دەستیپێکرد، کە لە ساڵی (2017) وه‌ك راهێنان پەیوەندی بە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوه کرد، بەڵام ساڵی دواتر ده‌ستبه‌كاربوو.
سه‌رچاوه: ئی ئێن ئێن
د.ی