كاتی جێهێشتنی كۆشكی سپی له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی رۆژی دانانی جۆ بایدن، وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا كۆشكی سپی جێبهێڵێت، كه بڕیاره رێوره‌سمه‌كه له رۆژی 20ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پێشتر رایگه‌یاندبوو، رۆژێك به‌ر له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێ كۆشكی سپی جێده‌هێڵێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، "تره‌مپ كه پێشتر نیازی خۆی بۆ ئاماده‌نه‌بوون له رێوڕه‌سمی دانانی جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاندبوو، ئاماده‌كاری بۆ ئاهه‌نگی جێهێشتنی كۆشكی سپی له بنكه‌ی "ئه‌ندرۆز"ی هاوبه‌ش ده‌كات، كه باره‌گای سه‌رۆكایه‌تییه له ده‌ره‌وه‌ی واشنتن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "دوای ئه‌وه تره‌مپ به‌ره‌و بالم بیچ له ویلایه‌تی فلۆریدا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به ژیانی دوای ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بكات له یانه‌ی مار ئالاجۆ، كه هی خۆیه‌تی".
جێگای ئاماژه‌یه، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌ك رۆژی ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دیاریكراوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، هێزه ئه‌منییه‌كان خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه، به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی هه‌ر پێشهاتێك، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاهه‌نگی دانانی سه‌رۆكی نوێ هه‌بێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا واشنتنی پایته‌خت نیمچه داخراو ده‌بێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B