كۆتری "جۆ" میدیاكانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای سه‌رقاڵكردووه
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
كۆتری (جۆ) له‌سه‌ربانی یه‌كێك له بیناكانی ئوسترالیا له (رۆژی بۆكسێن) بینرا و باوه‌ڕیش وایه، كه یه‌كێكه له كۆتره‌كانی پێشبڕكێ و له ئه‌مه‌ریكاوه گه‌شتی به‌سه‌ر چه‌ندین زه‌ریا-دا كردووه و گه‌یشتووه‌ته ئوسترالیا.
به‌پێی هه‌واڵێكی "سێ بی ئێس نیوز"، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئوسترالیا تووشی نیگه‌رانی كردوون، به گه‌یشتنی كۆتره‌كه (جۆ) بۆ ناو خاكی وڵاته‌كه‌یان و رایگه‌یاند: "نیگه‌رانین، كه ترسی گه‌وره‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشی بایۆلۆژی (ئاژه‌ڵ و رووه‌ك)ی ناوخۆی ئوسترالیا.
دوو رۆژه (جۆ) تایتڵی زۆربه‌ی رۆژنامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ئوسترالیا-یه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئوسترالیا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، كه جۆ ده‌كوژن، چونكه نیشتنه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌یان ده‌بێته هۆی وێرانكردنی كشتوكاڵ و باڵنده‌ی وڵاته‌كه‌یان. پێشتریش ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه له توانایاندا هه‌یه جۆ بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
له دوا پێشهاتیشدا، یه‌كێتی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشبڕكێكی كۆتره‌كان پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌و كۆتره باڵنده‌یه‌كی ئوسترالییه و ئه‌و ناونیشانه (تیلم- شریت)ه شینه‌ی به قاچی كۆتره‌كه‌وه‌یه ساخته‌یه.
له‌به‌رامبه‌ردا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئوسترالیا به "نیویۆرك تایمز"ی وتووه: "مه‌سه‌له‌ی جۆ له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دایه".
رێكخراوی پاراستنی باڵنده‌ی ئه‌مه‌ریكی پێیوایه، كه باندێكی چاوبه‌ست و چه‌ته ئه‌و (تیلم- شریت)ه شینه‌ی كردووه به قاچی كۆتره‌كه‌وه و ساخته‌یه.
ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس له راپۆرتێكدا نوسیویه‌تی: "ئه‌و كۆتره‌ی له‌شاری ملبۆرن-ی ئوسرالیا دۆزراوه‌ته‌وه، له رۆژی 26 ی كانوونی یه‌كه‌م(دیسێمبه‌ر)2020-ه‌وه ویلایه‌تی ئۆریگۆن-ی ئه‌مه‌ریكای جێهێشتووه و له‌ماوه‌ی 19 رۆژدا توانیویه‌تی 1300 كیلۆمه‌تر ببڕێت.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوسترالیا رۆژی 14ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021 رایگه‌یاند كه ئه‌و كۆتره ترسی ئه‌وه‌ی لێكراوه، كه نه‌حۆشی پێوه‌بێت یان پلاتێك بێت بۆ كوشتنی باڵنده‌ی ناوچه‌كه.
دیون روبرتس به‌ڕێوه‌به‌ری پێشخستنی وه‌رزشی بۆ یه‌كێتی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشبڕكێكی كۆتره‌كان و باره‌گاكه‌ی له ئوسترالیایه، رۆژی 15ی كانوونی دووه‌م به "سی ئێن ئێن"ی رایگه‌یاند: "ئه‌و (تیلم- شریت)ه شینه‌ی به قاچی كۆتره‌كه‌وه‌یه ساخته‌یه".
خاتوو دیون گوتی: "ئه‌و ژماره‌ی به قاچی كۆتره‌كه‌وه‌یه، كه له ئه‌مه‌ریكایه هه‌مان ژماره نییه به‌سه‌ر قاچی ئه‌و كۆتره‌وه‌یه‌ی له ئوسترالیا دۆزراوه‌ته‌وه".
پێداگری له‌وه‌كرد كه "بانده‌كانی چه‌ته‌ی باڵنده له ئوسترالیا ئه‌و ساخته‌یه‌یان كردووه و بۆیه هیچ پێویست ناكات ئه‌و كۆتره بكوژن. گوناهه ئه‌و كۆتره ئوسترالییه بكوژن".
مایكل ماكورماك نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆتره له ئه‌مه‌ریكاوه هاتبێت؛ ئه‌وه ره‌حمه‌ت نییه، وتیشی: "ئه‌گه‌ر جۆ به رێگه‌یه‌ك هاتبێت، كه تێپه‌ڕێت به‌سه‌ر رێوشوێنی ئاسایشی بایۆلۆژی توندا؛ ئه‌وا به‌ختێكی خراپی هه‌یه، یان ده‌گێڕدرێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی یان ده‌كوژرێت".
مارتن فولی وه‌زیری ته‌ندروستی ویلایه‌تی ڤیكتۆریا -ی ئوسترالیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بهێڵن"جۆو" بژی ئه‌وه حكومه‌تی فیدرالی پێویسته ئه‌و باڵنده‌یه دوورخاته‌وه، هه‌تا ئه‌گه‌ر ترسی دروستكردنی نه‌خۆشی نه‌بێت. وتیشی: "ده‌مه‌وێت پێداگری له‌وه‌بكه‌م، به‌رپرسیارانی ناوچه‌ی كۆره‌نتینی كۆمونۆلس كه‌متر ره‌چاوی سۆزداری بكه‌ن له‌م بابه‌تانه‌دا".
له‌به‌رامبه‌ر ئاندی میدیك ئه‌ندامی نوێنه‌رانی ویلایه‌تی ڤیكتۆریا له‌سه‌ر حزبی عه‌داله‌تی ئاژه‌ڵان، به‌میدیای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند: "لێخۆشبوو‌ن بۆ جۆ".
دره‌نگانی ئه‌مشه‌و 15ی كانوونی دووه‌م، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئوسترالیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌و كۆتره‌ی به‌ناو جۆ كه به‌ناوی "جۆ بایدن"ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ناونراوه، پێده‌چێت بانده‌كانی ساخته‌كردن ((تیلم- شریت)ێكی ساخته‌یان كردبێت به قاچییه‌وه. وتیشی: "دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كۆتره‌كه ئوسترالییه و هیچ ترسێكی له‌سه‌ر ئاسایشی بایۆلۆژی نییه".
د.ی