داعش لە گوڵاڵە ھێرشی كرد
K24 - گەرمیان
داعش له شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سنووری خانه‌قین دوو هێرشی كرده سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژراو و سێی دیكەش بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگه‌یاند، درەنگانی شەوی رابردوو چه‌كدارانی داعش، دزه‌یان كردووه‌ته ناو گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی شاره‌دێی گوڵاڵه (جەلەولا) و دوو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پۆلیس و سه‌ربازانی سوپای عێراقی له پردی حه‌لوان.
گوتیشی "به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژراو و سێ سەرباز و پۆلیسیش برینداربوونە".
لەلایەكی دیكەوە سەربازێكی عێراق بەھۆی پێكانی بە قەناس لە خاڵێكی پشكنین لە ناوچەی تارمیەی باكووری بەغدا بریندار بوو.