شەپۆلێكی دیكەی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
بارانبارین - ئەرشیف
بارانبارین - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، شەپۆلێكی باران و بەفر ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە كاتەكانی پاشنیوەڕۆی سبەی یەكشمەوە بەشێوەی بارانی پچڕ پچڕ دەستپێدەكات.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە پاشنیوەڕۆوە بارانبارینی پچڕ پچڕ دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش بەفر دەبارێت.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك