ئاماری نوێی کۆرۆنا لە کوردستان؛ کەمترین تووشبوون تۆمارکرا
K24 - هەولێر
لە کۆتاییدا و دوای چەندین مانگ، ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە خوار 50 کەس لە یەک رۆژدا، بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی.
بەپێی ئامارەکانی ئەمڕۆ (شەممە، 16-1-2021)ـی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 43 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، دوو کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
داتاکە نیشانی دەدات ژمارەی پشکنینی کۆرۆنا کەمنەبووەتەوە و لە ئاستی سەرووی سێ هەزارە، بەدیاریکراویش 3134 کەس پشکنینیان کردووە، ژمارەی چاکبووانیش لە کۆرۆنا 977ـە، کە دەکاتە زیاتر لە 22 ئەوەندەی ژمارەی تووشبووان.
هـ.ر.