سێ زلهێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا بۆ ئێران: ده‌ست له پلانه نوێیه‌كه‌ت هه‌ڵبگره
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ر سێ زلهێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا، كه ئه‌ندامی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێرانن، به‌رهه‌مهێنانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران، به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت، به مه‌ترسیدار له رووی سه‌ربازییه‌وه داده‌نێن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌نده‌ن، پاریس و به‌رلینی بڵاوكرده‌وه، "ئێران هیچ به‌هانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی باوه‌ڕپێكراوی بۆ به‌كارهێنانی یۆرانیۆم نییه، ئه‌گه‌ری مه‌ترسیداری سه‌ربازی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم هه‌یه".
هه‌ر سێ وڵات، نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی مه‌ترسی پلانی نوێی ئێران خسته‌ڕوو، كه تاران به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی (2015) به‌ڵێنی داوه، هیچ چالاكی و توێژینه‌وه‌یه‌ك له بواری یۆرانیۆم بۆ ماوه‌ی (15) ساڵ ئه‌نجام نه‌دات.
له به‌یا‌ننامه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، "داوا له ئێران ده‌كه‌ین، چالاكییه‌كانی رابگرێت و به‌پێی كاری هاوبه‌ش، پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بێت، ده‌سته‌به‌رداری پلانی نوێی بێت، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنه‌كه بپارێزێت".
سه‌رچاوه: RT
د.ی