خه‌ڵاتی باشترین كه‌ناڵی ئاسمانی عێراق به‌خشرایه كوردستان24
K24- هه‌ولێر:
یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی عێراق و ناوه‌ندی میدیای نوێی عێراقی بۆ راهێنان و گه‌شه‌پێدان، خه‌ڵاتی باشترین كه‌ناڵی عێراقی بۆ ساڵی 2020 به‌خشییه كه‌ناڵی كورستان24.
ئەمڕۆ شاندێكی یەكێتی رۆژنامەنووسانی عێراق و ناوەندی میدیای نوێی عێراقی بۆ راهێنان و گەشەپێدان، سەردانی سەنتەری سەرەكی كوردستان24ی كرد و لە لایەن محەمەد حاجی كەریم بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی بەشەكانی دامەزراوەی كوردستان24 پێشوازی كرا. شاندەكە بڕوانامەی داهێنان و جیاوازی و خەڵاتی باشترین كەناڵی عێراقی بۆ ساڵی 2020 بە كورستان24 بەخشی.
ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و كۆششه‌ی كه كوردستان24 له بزاڤی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان، عێراق و جیهان بۆ ساڵی 2020 گێڕاویه‌تی و هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ژیان و سێكته‌ره جیاوازه‌كانی رووماڵ كردووه.
سه‌عد ئه‌لعوبه‌یدی، سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند: "له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌ڵبه‌ندی گشتیی یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی عێراق سه‌ردانی كه‌ناڵی كوردستان24ـمان كرد، بۆ پێدانی نازناوی باشترین كه‌ناڵی عێراقی بۆ ساڵی 2020.
گوتیشی: "ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌ناڵه بۆ پێدانی باشترین خه‌ڵاتی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی عێراق، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی راپرسییه‌ك بووه، كه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، له رووی راستگۆیی و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌وه پرسیارمان سه‌باره‌ت به كه‌ناڵه‌كه ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه و كه‌ناڵی كوردستان24 به‌باشترین كه‌ناڵ هه‌ڵبژێردراوه".
کوردستان24، وه‌ك دامەزراوەیەكی تایبەت بە توێژینەوە و راگەیاندن له رۆژی 31ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2015 ده‌ستی به په‌خشه‌كه‌ی كرد، وەك ناوەندێكی میدیایی ھەمەجۆر بەشێوەیەکی درووست و بابەتیانە و بە پێی پره‌نسیپی "به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی"، ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كانی به‌رامبه‌ر (نیشتمان، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، ئازادیه كه‌سییه‌كان) به‌جێده‌گه‌یه‌نێت.
ئامانجی دامەزراوەی كوردستان24، گەشەپێدانی ئەو رووخسارە میدیاییەیە، کە میدیا لە کوردستان دەقی پێوە گرتووە و دەیەوێت ببێتە رێنیشاندەر بۆ جیھانێکی نوێی کاری میدیایی لە ناوچەكە بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی.
لە رێگەی تۆڕێكی فراوانی پەیامنێرانیش له كوردستان و زۆربەی وڵاتانی دونیا، بەخێرایی و بێلایەنانە، بە دوای رووداوەكاندا ده‌چێ و بەدواداچوونی وردی چركە بە چركەی ھەیە لەسەر ئەو بابەتانەی كە بۆ پێكھاتە جیاجیاكانی كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی جێگەی بایەخن.
H.B