یەکێک لە تەقەکەرانی سەروپێخانەکەی ھەولێر دەستگیرکرا
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی شه‌وی (15)ی ئه‌م مانگه ته‌قه‌ی له سه‌روپێخانه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێر كردووه، ده‌ستگیركرا.
هه‌مان شه‌وی رووداوه‌كه، هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی ته‌قه‌كه‌ره‌كان گرتووه، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڵاتن.
ئه‌مڕۆ (16ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021)، هێزه‌كانی ئاسایش، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیر كرد، كه ناوی "ئاشتی عه‌بدولعه‌زیز حه‌بیب"ه، (3) له هاوڕێكانی "ئاشتی" هه‌ڵاتوون و ئاسایش به‌دوایانه‌وه‌یه.
تۆمه‌تباره‌كه رووداوه‌كه‌ی وا نیشان دا، كه زوڵمی لێكراوه و شاگرده‌كانی ئه‌و چێشتخانه‌یه لێیان داون.
"ئاشتی"ی تۆمه‌تبار، بۆ كوردستان24ی گوتی: "له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كم، زێڕۆ ره‌شید حه‌بیب، دیدار سه‌ید و سه‌باز عه‌بدولخالق، به‌یه‌كه‌وه چووینه سه‌روپێخانه‌یه‌ك، هاوڕێكه‌م بووه ده‌مه‌قاڵی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له شاگرده‌كانی سه‌روپێخانه‌كه، كه گوتی "سه‌روپێ نه‌ماوه"، دواتر بووه شه‌ڕمان".
گوتیشی: "به (20) كه‌س زۆر به توندی له ئێمه‌یان داوه، بۆیه ئێمه رۆیشتین و دواتر گه‌ڕاینه‌وه و ته‌قه‌مان لێیان كرد".
سه‌باره‌ت به ته‌قه‌كردنێكی زۆر، تۆمه‌تباركه ئاماژه‌ی كرد، "هه‌ر یه‌كێكمان ته‌نیا یه‌ك مه‌خزه‌ن فیشه‌كمان ته‌قاندووه".
تۆمەتبارەکە داوای لە ھاوڕێکانی کرد خۆیان رادەست بکەن و گوتی: "پێمباشە خۆیان رادەستبکەن، چونکە دواجار لە ژێر فشاری ھێزەکانی ئاسایش دەربازیان نابێت"
د.ی