چه‌كدارانی داعش له خانه‌قین خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن
K24- خانه‌قین:
رۆژ بەڕوژ کردەوە تیرۆرستیەکانی داعش لەسنووری شارەدێی گوڵاڵەی سەر بەقەزای خانەقین زیاد دەكات، ھێرشە تیرۆرستییەکانی داعش بەجۆرێك زیادیانکردوە، لەماوەی 15 رۆژی رابردودا، 5 جار ھێرشیانکردووەتە سەر ھێزە ئەمنیەکانی عێراق و ھەژدە کوژراو برینداری لێکەوتووەتەوە.
رێباز عوسمان، ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه گوتی: چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن و به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌دان و سه‌ردانی سنووره‌كان ده‌كه‌ن، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن كرده تیرۆریستییه‌كانیان له‌سه‌ر شێوازی پارتیزانی له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام بده‌ن.
ئاشكراشیكرد، له ماوه‌ی 15 رۆژی رابردوودا جووڵه و چالاكی چه‌كدارانی داعش زیارت بوونه و به‌رنامه‌یان زیاتر بووه و هێرش و په‌لاماره‌كانیشیان زیادیان كردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌و هێرش و په‌لامارانه‌دا ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار هه‌ن، به‌شێكی هۆكاره‌كه‌شی نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌شێكی دیكه‌ش به‌هۆی ئه‌و ژینگه له‌باره‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچانه بۆ چه‌كدارانی داعش فه‌راهه‌م بووه و بۆ چالاكییه‌كانیان سوودی لێ ده‌بینن.
لەگەڵ زیاد بوونی جووڵه‌ی چەکدارانی داعش، ھێزە ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر و بەبەردەوامیش چاودێری ھەمو جووڵه‌یه‌كی داعش دەکەن. له‌وباره‌شه‌وه هادی سه‌عید، ئه‌فسه‌ری لیوای 5ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به چالاكییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت له كوڵه‌جۆوه له ناوچه‌ی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان گورزێك بوه‌شێنن، هه‌م له سوپای عێراق و هه‌میش له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
هه‌روها گوتی: ئێمه له ئاماده‌باشی ته‌واوداین، چونكه جموجۆڵه‌كانی داعش زۆر زیادی كردووه.
نەبوونی ھەماھەنگی لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق لەگەڵ ژینگەی لەبار بۆ شوێنی گرووپە چەکدارەکانی داعش، ھۆکاری سەرەکین کە چەند ساڵێکە چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه بەبەردەوامی له سنووری شارۆچكەی خانەقین و شارەدێکانی سەربە خانەقین، کردەوەی تیرۆرستی جۆراوجۆر بەرامبەر ھاووڵاتیان و ھێزەکانی عێراق و پێشمەرگەش ئەنجام بدەن.
H.B