واشنتن پۆست: خۆپیشانده‌ره چه‌كداره‌كان له‌به‌رده‌م بینایه‌ی كاپیتاڵ له ئۆستنی تێكساس گردبوونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری چه‌كدار له‌به‌رده‌م بینایه‌ی كاپیتاڵ له شاری ئۆستنی سه‌ر به ویلایه‌تی تێكساس گردبوونه‌ته‌وه.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و گردبوونه‌وه‌ی هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ویلایه‌ته بۆ خۆپیشاندانه‌كان، كه بریاره پاش چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تی: خۆپیشانده‌ران ژماره‌یه‌ك چه‌كی جۆراوجۆریان له شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل به‌رامبه‌ر بینایه‌ی كاپیتاڵ كۆكردووه‌ته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و ده‌روازه‌ی پێشه‌وه‌ی بینایه‌كه به‌ڕێ بكه‌ون.
ئاشكراشیكرد، "هه‌ندێك له‌و خۆپیشانده‌ره چه‌كدارانه ئێله‌گه‌ی سه‌ربازی و پانتۆڵی كابۆیی و كڵاوی به‌خێوكه‌رانی مانگایان پۆشیوه، هه‌روه‌ك به‌شێكیان ده‌مانچه، بۆمبی ده‌ستی، رادیۆ و قامچییان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه".
سه‌رچاوه: واشنتن پۆست
H.B