به‌هۆی بایدن-ه‌وه زۆنی سوور دیاریكرا
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
به‌درێژایی شه‌قامه یه‌كتربڕه‌كان به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی شه‌قامی 12ی باشووری خۆرئاوای جیاكردووه‌ته‌وه.
"ئه‌فسه‌رانی پۆلیس پشكنینی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن، كه ده‌چنه سه‌نته‌ری شاری واشنتۆن، تێكڕای میترۆكان به‌ره‌و له‌و ناوچه‌یه داخران ده‌چن، بۆیه هه‌ندێك له وێستگه‌كانی گواستنه‌وه ئاپۆره‌ی زۆری له‌سه‌ر دروستبووه". میشێل ئیركسۆن له‌سه‌رنته‌ری واشنتۆن-ه‌وه ئه‌م دیمه‌نه‌ی بۆ كوردستان 24 گواسته‌وه. ئه‌و وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا، سه‌ردانی كچه‌كه‌ی كردووه له واشنتۆن.
بۆ راستكردنه‌وه‌ی قسه‌كانی میشێل، به‌پێی هه‌واڵێكی "سی ئێن ئێن" شه‌وی 15ی كانوونی دووه‌م، هاووڵاتی ویسلی ئالین بیلر، كه له فرۆنت رۆیال-ی ویلایه‌تی فێرجینیاوه گه‌شتی كردووه بۆ ناوچه‌ی زۆنی سوور، له‌یه‌كه‌م خاڵی پشكنین به ده‌مانچه‌یه‌ك و 500 فیشه‌كه‌وه ده‌ستگیركراوه، كه ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری بچوكی پێبووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌وروبه‌ری بینای كاپیتاڵ، كه جاران شوێنی وێنه‌گرتن و دانیشتن و جوانی و خۆشگوزه‌رانی بوو، ئێستا بۆته شوێنی مۆڵی گاردی نیشتمانی و به‌هه‌زاران گاردی تێڕژاوه.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌سایه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2020 و ئه‌و هه‌ڵكوتانه‌ی كه (پرۆ-تره‌مپ)یه‌كان رۆژی 6ی كانوونی دووه‌می (جێنیوه‌ری)2021 كردیانه سه‌ر بینای كه‌پیتاڵ، سه‌ره‌ئه‌نجام بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 6 كه‌س له‌و رۆژه‌دا.
ئێستا ناوچه‌ی ناشناڵ پارك به‌ته‌واوی به گاردی نیشتمانی داپۆشراوه. ناوچه‌ی سوور جیاكراوه‌ته‌وه و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل له‌و ناوچانه قه‌ده‌غه‌یه یان سنووردار كراوه.
هۆشداری به‌خه‌ڵك دراوه بۆ ماویه‌ك زۆر له‌و ناوچه‌یه هاتووچۆ نه‌كه‌ن. ناوچه‌ی سه‌وز دیاریكراوه، كه خه‌ڵك بۆی هه‌یه له‌و ناوچه‌یه كاره‌كانی به‌ڕێ بكات.
رێوشوێنی ئه‌منی پێشوه‌خت له واشنتۆن ورده ورده زیاد ده‌كات، بۆ جێگیركردن و ده‌ستبه‌كاربوونی 46 -مین سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌ویش جۆو بایدن-ی دیموكراته‌كانه، كه توانی سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌یدا، كه دۆناڵد تره‌مپ-ی كۆمارییه‌كانه به 306 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 232 ده‌نگ له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژێردراو.
سه‌ره‌تا بۆ رێوشوێنی سه‌لامه‌تی بڕیار بوو ته‌نیا 15 هه‌زار گاردی نیشتمانی بهێنرێته ناوچه‌كه.
دواتر به‌پێی راپۆرتێكی پێشتری كوردستان 24، رۆبه‌رت كۆنتی سه‌رۆكی پۆلیس له واشنتۆن رۆژی 13ی كانوونی دووه‌م به رادیۆی "ئێن پی ئاڕ"ی راگه‌یاند، پێموایه ده‌شێت پێشبینی ئه‌وه بكه‌ن زیاتر له 20 هه‌زار گاردی نیشتمانی له ته‌واوی ناوچه‌كانی كه‌رتی كۆلۆمبیا جێگیربكرێت.
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ی كۆنتی، رۆژنامه‌ی (Army Times) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌م هه‌فته‌یه پێنتاگۆن ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه به جێگیركردنی 15 هه‌زار گاردی نیشتمانی له ناوچه‌كه بۆ رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی و جێگیربوونی 46مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه جوۆ بایدن-ه.
به‌ڵام به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی رۆژی 16ی كانوونی دووه‌م -ی به‌رپرسانی "ئێف بی ئای" ئه‌و ژماره‌یه به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ 25 هه‌زار.
بۆ دڵنیاییدان به ئاسایش و ئارامی رۆژی 20 كانوونی دووه‌می 2021، له راگه‌یاندنێكی كورتدا، گه‌وره به‌رپرسانی "ئێف بی ئای" و خزمه‌تگوزاری نهێنی و تیمی ئاسایشی نیشتمانی، خزمه‌تگوزارییه‌كانیان خسته خزمه‌ت رۆژی راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات بۆ بایدن، به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌ك له‌و رۆژه‌دا هه‌بێت.
به‌رپرسانی فیدراڵی و پسپۆرانی ئه‌منی رایانگه‌یاند: "رێوشوێنی حه‌كیمانه گیراوه‌ته‌به‌ر". چونكه به‌پێی ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ری دووباره خۆپیشاندان له ئارادایه و ئه‌وه‌ی پێشتر رویداوه عه‌فه‌وی نه‌بووه، به‌ڵكو پلان بۆ داڕێژراو بووه.
مۆریل ئیلیزابیس بۆزر، سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌رتی كۆلۆمبیا -ی واشنتۆن دی سی-سه‌ر به دیموكراته‌كانه- داوای له خه‌ڵكی ناوچه‌كه كرد، نه‌چنه ناوچه‌ی زۆنی سوور، كه سه‌نته‌ری شاری واشنتۆن و كاره‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌ك دوابخه‌ن.
به‌پێی لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌رتی كۆلۆمبیا، ناوچه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه له خۆرهه‌ڵاتی كاپیتاڵ ده‌ست پێده‌كان بۆ مۆنۆمێتی لینكۆلین درێژده‌بێته‌وه. له باشووریشه‌وه به‌ره‌و رێره‌وی ئه‌ڤینۆی ماساچوتس.
ئه‌و له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌یدا وتی: "ئێمه ده‌زانین ئه‌مه دۆخێكی زۆر ناخۆشه سه‌باره‌ت به دانیشتوانی كۆلۆمبیا، به‌ڵام سوپاستان ده‌كه‌ین گه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك هاوكارمان بن".
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌یسبوك-یش هه‌موو چالاكییه‌ك له‌ده‌وره‌به‌ری كاپیتاڵ و ناوچه‌ی سوور راده‌گرێت تا دوای 20ی كانوونی دووه‌م 2021.
د.ی